پۆلیسی گەرمیان بکوژی پۆلیسێکی بەغدای دەستگیر کرد
K24 - هەولێر:
لە ناوچەی بیاعی شاری بەغدا کەسێک پۆلیسێک دەکوژێت و هەڵ دێت بۆ هەرێمی کوردستان، تۆمەتبارەکە ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی گەرمیانەوە دەسیگیر کرا.
پێنجشەممە 3ـی تشرینی یەکەمی 2024، علی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، لەمیانەی ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، دوای ئەوەی لەڕێکەوتی 14ـی ئەیلوولی ئەم ساڵ لە شاری بەغدا لە ناوچەی بیاع تۆمەتبارێک بەناوی (ص ع ح) بەچەکی جۆری دەمانچە پۆلیسێکی حکوومەتی فیدراڵ بەناوی (سەلیم لەفتە حاتەم) دەکوژێت و هەڵدێت بۆ هەرێمی کوردستان و لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار نیشتەجێ دەبێت.
ئەو گوتەبێژە ئاشکرای کرد، هەر ئەمڕۆ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ناوچەی بیاعی بەغدا یاداشتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانیان کە بەپێی مادەی (405 ی س) داواکرابوون لەگەڵ مەفرەزەیەکی بەشەکەیان هاتنە ناوچەی کارکردنی پۆلیسی گەرمیان، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوی و پێکهێنانی ژوورێکی هاوبەش لەنێوانیان توانرا تۆمەتباری سەرەکی ڕووداوەکە و سێ تۆمەتباری تری داواکراو بەناوەکانی (س ص ع) و (م ع ح) و(م ع ن) دەستگیر بکرێت لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی جۆری (کیا/صالۆن)
بەپێی ڕێکارە یاساییەکان هەر سێ تۆمەتبار و ئۆتومبێلە دەست بەسەرداگیرەواکە ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ناوچەی بیاعی بەغدا کران.