جێنشینی حەسەن نەسروڵلا لە هێرشێکی ئیسرائیلدا کوژرا

دیمەنی باڵەخانە وێران بووەکانی بەیرووت
دیمەنی باڵەخانە وێران بووەکانی بەیرووت

ماڵپەڕی هەواڵی "ئەکسیۆس"ـی ئەمەریکی ئاشکرایکردووە، هاشم سەفیەددین، جێنشینی حەسەن نەسروڵڵا، بووەتە ئامانجی هێرشێکی ئیسرائیل لە  بەیرووت.

ئەمڕۆ هەینی 4ـی ئۆکتۆبەری 2024، سەرچاوەیەکی "ئیسرائیل" بەو ماڵپەڕەی ڕایگەیاندووە "هاشم سەفیەددین دواین ئامانجی هێرشەکەی ئیسرائیل بووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەنجامی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەکێکی باشووری بەیروت تا ئێستە ڕوون نییە".

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، فڕۆکەکانی ئیسرائیل هێرشێکی چڕیان بۆ سەر گەڕەکێکی باشووری بەیرووت دەست پێ کرد.

مێدیاکانیش بڵاویانکردووەتەوە، هەڵمەتەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەکێکی باشووری بەیرووت چەند باڵەخانەیەکی کردووەتە ئامانج و بەتەواوی وێران بوون.

لوبنان لە 23ـی ئەیلولی 2024ەوە کەوتووەتەبەر هێرشە چڕەکانی ئیسرائیل و تا ئێستە بووەتە هۆی مردن و برینداربوونی هەزاران هاووڵاتی، ئەمە جگە لە ئاوارەبوونی زیاتر لە ملیۆنێک لوبنانی و ڕۆیشتنی نزیکەی 70 هەزار کەس بۆ وڵاتانی دەورووبەر، لەگەڵ وێرانکارییەکی بەرفراوان لە چەند شارێکدا.