لە پێناو سەقامگیری و ئارامی و خۆشگوزەرانی پێوستە هاووڵاتییان دەنگ بدەن

بەشێك لە ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان كە لە دەرەوەی كوردستان نیشتەجێن بۆ بەشداری ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان گەڕاونەتەوە و دەیانەوێ بە دەنگدانیان پارێزگاری لە قەوارەی دەستووری ھەرێمی كوردستان بكەن و دەنگ بەو حزبە بدەن كە ئارامی و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بۆ ھاووڵاتییان دەوێت.
بێوار بامەڕنی، هاووڵاتی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لەسەر هەر هاووڵاتییەک پێوستە دەنگ بدات جا دەنگەکەی بۆ هەر لیستێک بێت و پێویستە هاووڵاتییانیش بزانن، کام حزب و لایەن کاری کردووە و خزمەتگوزاری پێشکەش کردوون، کاتێک من لەسەرفەر گەڕامە و هاتمەوە بۆ دهۆک شەقام نوێ و پێشکەوتنێکی باشم لە شارەکەم بینی، ئەوە یەکێک لە خاڵە گرنگەکان کە دەبێت مرۆڤ بیری لێ بکاتەوە کە دەنگ دەداتە کێ و شایستەی دەنگەکەش بێت.
گوتیشی: خاڵێکی دیکە، کە زۆر گرنگە ئەوەیش پێکەوەژیانە، هەر نەتەوە و هاووڵاتییەک بێت ئێمە پێکەوە جوانین، بۆیە پێکەوە ژیان بۆ ئەم هەڵبژاردنە کارێکی باشە.
لای خۆیەوە نەزەت حسۆ، هاووڵاتی کورد لە سوید دەڵێت: پارتی ئەو لایەنەیە بەرگری لە کوردستان دەکات، ئاوەدانی کردووە، ئارامی هەیە، ئێمە دەنگ دەدەین بە پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پێناو ئارامی و سەقامگیرییە و خۆشگوزەرانی بۆ کوردستان، جا ئەگەر هاووڵاتییان کوردستان ژیانێکی ئارامییان دەوێت پیویستە دەنگ بدەن بە لیستی 190.
زۆرن ئەو ھاووڵاتییانەی گرنگی بەشداریكردن لە ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان وای لێکردوون بگەرێنەوە بۆ دەنگدان تا بتوانن لە پاراستنی ئارامی و ئاوەدانیدا ھاوبەشبن.