خامنه‌یی: ئێران هه‌ر ئه‌ركێكی بكه‌وێته سه‌ر به‌وپه‌ڕی هێزه‌وه جێبه‌جێی ده‌كات
ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر موسڵمانان یه‌كگرتوو بن، خودا عیززه‌ت و ده‌سه‌ڵات و قودره‌تی خۆی پێیان ده‌به‌خشێت و له‌گه‌ڵیاندا ده‌بێت؛ ده‌شڵێت، ئێران هه‌ر ئه‌ركێكی بكه‌وێته سه‌ر به‌وپه‌ڕی هێزه‌وه جێبه‌جێی ده‌كات.
هه‌ینی، 4ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران له گوتاری هه‌ینیدا كه له تارانی پایه‌ته‌خت خوێندییه‌وه، ڕایگه‌یاند: گوتاری قورئان بۆ موسڵمانان بریتییه له یه‌كگرتوویی و پێكه‌وه‌یی، موسڵمانان ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یان كرد، خوا عیززه‌تی زیاتری خۆی پێیان ده‌به‌خشێت و له پشتیان ده‌بێت و به‌سه‌ر هه‌موو دوژمنانیاندا سه‌ركه‌وتوو ده‌بن.
عه‌لی خامنه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له به‌رانبه‌ر ئه‌و گوتاره‌دا، سیاسه‌تی دوژمنانی ئیسلام بریتییه له نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی و شه‌ڕ له‌ناو موسڵمانان، به‌ڵام موسڵمانان زۆر له‌و فێڵ و پیلانه‌یان هۆشیارتر و بێدارتره.
ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، دوژمنی گه‌لی ئێران، هه‌مان دوژمنی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین، لوبنان، عێراق، میسر، سووریا و یه‌مه‌نه. ئه‌م دوژمنه له هه‌ر شوێن و ناوچه و وڵاتێك به شێوه‌ی جیا جیا شه‌ڕی موسڵمانان ده‌كات و له یه‌ك شوێندا فه‌رمانی هێرشكردنه سه‌ر موسڵمانان ده‌رده‌كه‌ن.
خامنه‌یی گوتیشی: ده‌بێت كه‌مه‌ربه‌ندی به‌رگری له ئه‌فغانستان، غه‌ززه و لوبنان و ئێران به توندی ببه‌سترێت و ده‌رفه‌ت به دوژمن نه‌درێت. ڕوونیشی كرده‌وه، به پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام و یاسای نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ر گه‌لێك مافی خۆیه‌تی به‌رگریی له خاك و نیشتمانیی خۆی بكات.
جه‌ختیشی كرده‌وه، گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و لوبنان مافی خۆیانه به‌رگری له خۆیان بكه‌ن و هیچ كه‌سیش ناتوانێت ڕێگر بێت له به‌رده‌م به‌رگریكردنی هه‌ر كه‌سێك له غه‌ززه و لوبنان، چونكه ئه‌م مافه ئیسلام و یاسای نێوده‌وڵه‌تیش داویانه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، هێرشی تۆفانی ئه‌قسا، هێرشێكی ڕه‌وای گه‌لی فه‌ڵه‌ستین بوو، به‌رگریی لوبنانییه‌كانیش له فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، به‌هه‌مان شێوه ڕه‌وا بوو. گوتیشی: كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر ئه‌ركێكی بكه‌وێته سه‌ر به‌وپه‌ڕی هێزه‌وه جێبه‌جێی ده‌كات، هێرشه مووشه‌كییه‌كانیش بۆ سه‌ر ئیسرائیل، بچووكترین ئه‌رك بووه جێبه‌جێی كردووه.