پەرلەمانتارێک: هێزه سیاسییه‌كان ڕژدن له‌سه‌ر كۆتایی پێهێنانی ئه‌ركی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لە عێراق
لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاندووه، ده‌رچوونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌مانای ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دێت، هێزه سیاسییه‌كانیش ڕژدن له‌سه‌ر كۆتاییهاتنی ئه‌ركی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و پێیانوایه عێراق له‌توانایدا كۆنتڕۆڵی سه‌روه‌رییه‌كه‌ی بكات.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه هاوبه‌شه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و عێراق كه هه‌ینی ڕابردوو بڵاویانكرده‌وه، ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌ییمانی نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌یلوولی 2025 كۆتایی دێت، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وەش كراوه، عێراق وه‌ك ئه‌ندامێكی سه‌ره‌كی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه له‌دژی داعش له باكوور و ڕۆژئاوای سووریا ده‌مێنێته‌وه و ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه تا ئه‌یلوولی 2026 درێژه‌ی ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا عێراق و هاوپه‌یمانان په‌یوه‌ندییه ئه‌منییه دووقۆڵییه‌كانیان به‌هێزتر ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق نه‌كراوه، به‌ڵام هێزه سیاسییه نزیكه‌كانی ئێران ڕژدن له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به بوونی هێزی ئه‌مه‌ریكی له‌وڵاتدا.
سه‌باره‌ت به واده‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه، باسم عه‌وادی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاندبوو، ڕێوشوێنه‌كانی كشانه‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان له‌دوای ڕاگه‌یاندنی هاوبه‌شی عێراق و ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێ كردووه، ده‌یان سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له چه‌ند ڕۆژێ ڕابردوودا بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دیان جێهێشتووه، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌ستیان به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دامه‌زراوه گه‌وره و گرنگه‌كانیان کردووە، بۆیه ئەرکی هاوپەیمانی لە ماوەی ساڵێکدا بە تەواوی کۆتایی دێت.
هه‌رچی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه، گرووپه‌كانی سه‌ربه موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی لە عێراق نیگه‌رانكردووه، ده‌شڵێن: سێ مه‌رجیان هه‌یه، له‌وانه كشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كان، نابێت ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییانیه له‌ناو سووریا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، له عێراقه‌وه بێت، له‌گه‌ڵ پێنەدانی پارێزبەندی بە هێزە سەربازییە بیانییەکان، بەبێ ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی هێزی چ وڵاتێكن.
له‌لای خۆیه‌وه، عه‌لی نیعمه، ئەندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری لە په‌رله‌مانی عێراق، بۆچوونی وایه، ده‌رچوونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌مانای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه، له‌م داوایان پاشه‌كشه ناكه‌ن و خواستی هێزه سیاسییه‌كانه، ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كراوه ده‌بێت ئایینده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش دیاری بكات، به‌گوته‌ی نیعمه، لایه‌نه‌كان له‌م ڕووه‌وه پشتیوانی له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێت عێراق به‌بێ هاوكاری هێزی بیانی كۆنتڕۆڵی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ی بكات.