زیانه گیانی و ماددییه‌كانی شه‌ڕی غه‌ززه له ساڵێكدا
شه‌ڕی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستین و سوپای ئیسرائیل نزیك ده‌بێته‌وه له ساڵێك؛ ئه‌م شه‌ڕه زیانی زۆری گیانی و ماددی له هه‌ردوو لا لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه، لێره‌دا ورده‌كاریی زیانه‌كان ده‌خرێته ڕوو:
*زیانه‌كان لە لایەنی فەڵەستینی
زیانە مرۆییه‌كان لە لایەنی فەڵەستین تاوه‌كوو 1ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، بەپێی ئەوەی دەسەڵاتی فەڵەستین ڕایگەیاندووە، به‌م شێوه‌یه بووه:
-41 هه‌زار و 788 كه‌س كوژراون
-96 هه‌زار و 794 كه‌س بریندار بوون
- 60%ـی کوژراو و بریندارەکان ئافره‌ت و منداڵ و بەساڵاچوون
-16 هه‌زار منداڵ کوژران
-11 هه‌زار ئافره‌ت كوژراون
-885 کارمەندی پزیشکی كوژراون
-173 ڕۆژنامه‌نووس كوژراون
-3 ئەندامی بەرگری شارستانی کوژراون
-710 منداڵی شیره‌خۆر كوژراون
-73 كه‌س بەهۆی برسێتیەوە مردوون
- هەزار و 760 تەرم نه‌ناسراونه‌ته‌وه
-19 هه‌زار منداڵ هه‌تیو كه‌وتوون
- شەش هەزار خێزان دایکین كوژراوه
-716 کەس لە کەرتی ڕۆژئاوا كوژراون، كه 160ـیان منداڵن، 10ـیان ئافره‌تن و 9ـیان به‌ساڵاچوون و 5750ـشیان بریندار بوونه.
-22 هەزار و 500 بریندار لە غەززە تا له ژیاندان پێویستیان بە چاودێری ده‌بێت
*برینی برینداره‌كان زیاتر له ده‌ست و قاچیانه و هه‌یانه بڕبڕه‌ی پشتی تووشی كێشه‌ی قورس بووه، هه‌ندێكیان تووشی برینی مێشك بوونه و هه‌ندێكی دیكه‌یشیان به سه‌ختی سووتاون
*زیانه‌كانی کەرتی پەروەردە
بەپێی ئاماری وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای فەڵەستین، زیانه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن:
- زیاتر لە 11 هەزار قوتابی کوژراون
- 17 هەزار و 770 قوتابی بریندار بوونه
- 529 کارمەند کوژراون
- سێ هەزار و 685 فەرمانبەر بریندار بوون
- 129 کارمەندی په‌روه‌رده له کەرتی ڕۆژئاوا دەستگیر کراون
- 115 زانا و مامۆستای زانکۆ و توێژەر کوژراون
- لە غەززە 461 دامەزراوەی پەروەردەیی وێران بوونه، كه لەنێویاندا 35 بینای زانکۆ هەیە، 62 قوتابخانە بە تەواوی وێران بوون و 124 قوتابخانەی دیكه زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە
- 718 هەزار قوتابی لە غەززە لە خوێندن بێبەش بوونه
- 85% بینای قوتابخانەکانی غەززە بۆردومان کراون و 70%ـی ئه‌و قوتابخانانه وێران بوونه.
شوێنه پیرۆزه‌كانی فه‌ڵه‌ستین
-825 مزگەوت و 3 کڵێسا بە تەواوی وێران بوون
*کەرتی تەندروستی
بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، 17 نەخۆشخانە لە غەززە لە کۆی 36 نەخۆشخانە کار دەکەن
بەپێی داتا فەرمییەکانی فەڵەستین:
- 80 سەنتەری چاودێری سەرەتایی لە خزمەتگوزاری كه‌وتوون
- 162 دامەزراوەی تەندروستی کراونەته ئامانج
- 131 ئەمبولانس تێك شكاون یان زیانیان پێگەیشتووه
- 5 هەزار حاڵەتی شێرپەنجە چارەسەر ناکرێن
- 155 هەزار ئافره‌تی دووگیان و شیردەر لە غەززە چاودێری پێش یان دوای لەدایکبوونیان وەرنەگرتووە
- 1.1 ملیۆن منداڵ مەترسی بەدخۆراکییان لەسەرە
*دەستگیرکردن
دەستگیرکردن لە غەززە دیاری نەکراوە
-زیاتر لە 11 هەزار كه‌س لە کەناری ڕۆژئاوا ده‌ستگیر كراون، 740 منداڵ و 420 ئافره‌ت و 108 ڕۆژنامەنووسن
- 8872 بڕیاری دەستبەسەرکردنی کارگێڕییان بۆ ده‌رچووه
* ئاوارەبوون لە غەززە بە پێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان
- یەک ملیۆن و 900 هەزار کەس
- یەک ملیۆن ئاوارە لە 450 پەناگە نیشتەجێن
*سەبارەت بە زیانەکانی لایەنی ئیسرائیل
- 1677 کەس گیانیان سپاردووه یانیش كوژراون، كه 724 كه‌سیان سه‌رباز بوونه و 346ـیان له غه‌ززه كوژراون و 53ـی دیكه‌یان له سنووره‌كانی لوبنان كوژراون
-18 هەزار و 225 بریندار، كه 4480 سەربازن و دوو هەزار و 293 کەس له غه‌ززه بریندار بوونه و 285 لە هێرشەکانی کەناری ڕۆژئاوا بریندار كراون
*ئاوارەبوون لە ئیسرائیل
- 143 هەزار ئاوارە لە نزیك غەززە
-68 هەزار و 500 کەس لە 43 شارۆچکەی باکووری ئیسرائیل ئاوارە بوونه
- 300 هەزار سەربازی یه‌ده‌گ بانگهێشت كراون
- زیاتر لە 19 هەزار مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل کراوه، زیاتر له 9 هه‌زار و 535ـیان له غه‌ززه‌وه ئاراسته كراون، زیاتر لە 9 هەزار مووشەک لە لوبنان و سووریاوە، 120 مووشەکی بالیستیک و 30 مووشەکی کروز و 170 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئێران و 200 مووشەک و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان لە یەمەنه‌وه بووه
- لە 935 شارۆچکەی ئیسرائیل 16 هەزار و 594 جار زه‌نگ لێ دراوه