ئیسرائیل: درۆنێک لە عێراقەوە ئاراستەی بنکەیەکی سەربازی ئیسرائیل کرا

K24 – هەولێر:
بنکەیەکی سەربازی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان بۆردومان کرا و بەم هۆیەوە دوو سەربازی ئیسرائیل کوژران و 23ـی دیکەش بریندار بوون.
هەینی 4ـی تشرینی یەکەمی 2024 سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، کە درۆنێک لە عێراقەوە ئاراستەی بنکەیەکی سەربازی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان کرا.
لای خۆیەوە مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بنکەیەکی سەربازی ئیسرائیلیان لە بەرزاییەکی جۆلان کردە ئامانج بەهۆیەوە دوو سەرباز کوژران و 23ـی دیکە بریندار بوون، سوپای ئیسرائیلیش کوژران و برینداربوونی ئەو ژمارە سەربازەی پشتڕاست کردەوە.