ئەمەریکا و بەریتانیا 11 هێرشیان کردووەتە سەر حوسییەکانی یەمەن

K24 – هەولێر:
ئەمەریکا و بەریتانیا 11 جار، پێگەی حوسییەکانیان لە یەمەن بۆردومان کرد، مێدیاکانی یەمەن بڵاویان کردەوە، ناوچەی سیانە لە باکووری سەنعای پایتەخت، فڕۆکەخانەی حودیدە، ناوچەی کەسیب و باشووری شاری زەمار بە ئامانج گیراون.
هەینی 4ـی تشرینی یەکەمی 2024، مێدیاکانی یەمەن بڵاویان کردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا 4 هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەی سیانە لە باکووری سەنعای پایتەختی یەمەن، هەروەها حەوت هێرشیان کردووەتە فڕۆکەخانەی حودەیدە، ناوچەی کەسیب و باشووری شاری زەمار.
حوسییەکانیانی یەمەن ئەنجامدانی هێرشەکانی ئەمەریکا و بەریتانیایان بۆ سەر ناوچەکانی یەمەن پشتڕاست کردەوە، بەڵام تا ئیستا هیچ کەناڵێکی ئەمەریکا و بەریتانیا زانیارییان لەبارەی هێرشەکانی ئەو دوو وڵاتە بۆ سەر یەمەن بڵاو نەکردووەتەوە.
صنعاء الان #صنعاء #اليمن pic.twitter.com/R9OMlUq801
— Mohammed Hadi (@Khairan_moh) October 4, 2024
ئەمەش لە کاتێکدایە، جگە لە ئەمەریکا و بەریتانیا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هەمیشە هێرشی ئاسمانی دەکەنە سەر ئامانجەکانی سەر بە گرووپی حوسییەکان.
هەفتەی ڕابردوو، مێدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندبوو، کە ئەو هێرشانەی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر حودەیدەی یەمەن ئەنجامی داوە، کۆگاکانی نەوت و وێستگەکانی کارەبایان کردوونەتە ئامانج.
دەزگەی پەخشی ئیسرائیل لە زاری بەرپرسێکی سەربازییەوە ڕایگەیاندووە، دەیان فڕۆکەی ئیسرائیلی بەشدارییان لە هێرشەکەی سەر یەمەن کردووە.
🚨عاجل
— فهد 🇰🇼 ( أخوان مريم ) 🇰🇼 (@fahadddd83) October 4, 2024
غارات عنيفة على الحديدة و العاصمة اليمنية المحتلة - صنعاء 🔥#اليمن pic.twitter.com/O3UN4iqXCl