سووریا..هێرشی مووشەکی کرایە سەر بنکەیەکی ئەمەریکا
ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنیی سووریا ڕایگەیاند، بنکەی ئەمەریکی لە کێڵگەی گازی کۆنیکۆ، لە ناوچەی عزبە، لە لادێکانی باکووری دێرەزۆر، بە ژمارەیەک مووشەک هێرشی کرایە سەر، جگە لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
لای خۆیەوە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لەناو بنکەکەدا بیستراوە، لەگەڵ خستنەخوارەوەی ژمارەیەک مووشەک، دواتر هێزەکانی بنکەکە بە مووشەک وەڵامی شوێنی هێرشەکەیان داوەتەوە.
بەگوێرەی ئاماری ڕوانگەی سووریا، لەماوەی ئەم ساڵدا 142 جار هێرشیان کراوەتە سەر بنکە ئەمەریکییەکان لە ناو خاکی سووریادا.