بەڕێوەبەری وێستگەی کارەبای ڕومادی و سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی کوژران
ئەمڕۆ شەممە، 5ـی ئۆکتۆبەری 2024، سەرچاوەیەکی ئەمنیی ڕایگەیاند، بەڕێوەبەری وێستگەی کارەبای ڕومادی و سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی کوژراون.
ئەو سەرچاوە بە پێگەی "سومەریە نیوز"ـی ڕاگەیاندووە: "هێزێکی ئەمنیی تەرمی ئەندازیار فیراس عوبەیدی، بەڕێوەبەری وێستگەی کارەبای ڕومادی و سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەیان لەناو ماڵەکەیدا دۆزیوەتەوە".
ئاماژەی بەوەش کرد: "خێزانەکە پێک هاتووە لە باوک و دایک و دوو کچ". ڕاشیگەیاند "تەرمەکان گواستراونەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە".