هیچ هێزێكی بیانی بۆی نییه به‌شداری شه‌ڕی موسڵ بكات
حه‌شدی شه‌عبی چاوه‌ڕوانی كاتژمێری سفره بۆ رزگاركردنی شڕگات

K24 – هه‌ولێر:
حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر له نوێ رایده‌گه‌یه‌نێت رێگه ناده‌ن هیچ هێزێكی بیانی به‌شداری له شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵدا بكات.
میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه خۆیان وه‌ك كێشه‌یه‌ك ده‌بینرێن له لایه‌ن هێزه سونییه‌كانی عێراقه‌وه له پرۆسه‌ی ئازاد كردنه‌وه‌ی شاره‌كه و به‌شداری ئه‌و هێزه ره‌تكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام گوته‌بێژی ئه‌منی به ناوی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی "یوسف كلابی" رایگه‌یاندووه" كه گروپه چه‌كداره‌كانی ناو حه‌شدی شه‌عبی رێگه ناده‌ن هیچ هێزێكی بیانی به‌شداری شه‌ڕی ئازادكردنی موسڵ بكه‌ن.
كلابی ئه‌وه‌شی گوتووه كه هێزه هاوبه‌شه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه سه‌رجه‌م خاكه داگیركراوه‌كان له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگار بكه‌ن و ئێستاش سه‌رجه‌م كه‌رت و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان له چاوه‌ڕوانی كاتژمێری سفردان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای شڕگات.
ئه‌و گوته‌بێژه ئه‌منییه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌یوه‌شی گوتووه كه عێراق دیدگایه‌كی روون و نه‌گۆڕی هه‌یه كه حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌توانن سه‌رجه‌م خاكه داگیركراوه‌كان كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ هێزێكی بیانی ئه‌مریكی یان هه‌ر هێزێكی دیكه به‌شداری له‌و شه‌ڕانه‌دا بكات.