مه‌لایه‌ك ده‌ستگیركرا
په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه هه‌بووه

K24 – هه‌ولێر:
پێشنوێژ و ووتارخوێنی مزگه‌وتێك به‌هۆی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه ده‌ستگیر كرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك عه‌مید"سه‌رحه‌د قادر" ئه‌مرۆ شه‌ممه رایگه‌یاندووه" پێشنوێژ و ووتاربێژێكی مزگه‌وت كه په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه هه‌بووه ده‌ستگیر كراوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا عه‌مید سه‌رحه‌د رایگه‌یاندووه" ئه‌و تۆمه‌تباره بڕیاری ده‌ستگیر كردنی هه‌بووه و به گوێره‌ی مادده‌ی "4" له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌ستگیر كراوه و خه‌ڵكی گوندی "خرپه عه‌زیز" سه‌ر به ناحیه‌ی ریازه له رۆژئاوای شاری كه‌ركوك.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ئه‌و مه‌لایه له خێوه‌تگای "نزاراوه" ی ناحیه‌ی له‌یلانه‌وه هاتووه‌ته ناو شاری كه‌ركوك و دانی به‌وه‌داناوه كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوی داعش هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوتووه كه مه‌لای مزگه‌وتی "خرپه عه‌زیز" ی ناحیه‌ی ریازه و بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه خه‌ڵكی دژی هێزه ئه‌منییه‌كان جیهاد بكه‌ن و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه توانیبووی ژماره‌یه‌ك گه‌نج رابكێشێته ناو چه‌كدارانی داعشه‌وه.