سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی: په‌كه‌كه هاوڵاتیانی توركمان ده‌ڕفێنێ
داوای ده‌ركردنیان ده‌كات له عێراق
K24 – هه‌ولێر:
ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمانی داوای لە حکوومەتی عێراق کرد، هه‌نگاوی هاوشێوه‌ی موجاهیدینی خه‌لق دژی په‌كه‌كه‌ش بگرێته‌به‌ر و له خاكی عێراق بیانكاته ده‌ره‌وه، ئه‌و به‌رپرسه‌ی به‌ره‌ی توركمانی داوای له حكومه‌تی عێراق كرد ئه‌و هه‌نگاوه سەرجەم رێکخراوە تیرۆرستییەکانی دیكه‌ش بگرێته‌وه.
ساڵحی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند:" دەرکردنی رێکخراوی موجاهیدینی خەڵق، جێگای دڵخۆشیمانە، بەڵام پێویستە هەمان هەنگاو بەرامبەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکەش بگیرێتەبەر".
هۆكاری ئه‌و لیدوان و داواكارییانه‌ی سەرۆکی بەرەی تورکمانی،له‌وه‌وه هات كه به قسه‌ی ناوبراو" پەکەکەی ژمارەیەک هاوڵاتی تورکمانی لە داقوق و دوزخورماتوو رفاندووه.