گۆڕان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی حكومه‌ت ناكات
گۆڕان: پێویسته سه‌ره‌تا په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به فه‌رمی رایگه‌یاند" به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناكات،كه لایه‌نه‌كانی بۆ بانگهێشت كردووه.
"شۆڕش حاجی" گوته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به میدیاكانی بزوتنه‌وه‌كه‌ی راگه‌یاند" ئه‌وان وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری كۆبوونه‌وه پێشنیاركراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن و به قسه‌ی ئه‌و ده‌بواییه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوای لێبوردنی له خه‌ڵك بكردایه.
ئه‌و لێدوانه‌ی گوته‌بێژه‌كه‌ی گۆڕان پاش ئه‌و داواكارییه‌ی حكومه‌ت دێت، كه داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شداری حكومه‌ت و په‌رله‌مان كردبوو به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی ئابووری و كێشه‌كان كۆببنه‌وه بۆ خستنه‌ڕووی داتا و زانیارییه‌كان، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ره‌تیده‌كاته‌وه به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بكات و پێیانوایه كه پێویسته سه‌ره‌تا په‌رله‌مانی كوردستان كارا بكرێته‌وه و له‌وباره‌یه‌وه شۆڕش حاجی ده‌ڵێت" كاری په‌رله‌مانه چاودێری حكومه‌ت بكات.