وه‌ستا ره‌سوڵ: په‌كه‌كه رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له پاراستنی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك
به‌رپرسێكی سه‌ربازی یه‌كێتی وه‌ڵامی ئه‌رشه‌د ساڵحی ده‌داته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وەستا رەسووڵ، بەرپرسی میحوەری چواری باشووری كەركووك بە توندی وەڵامی سەرۆكی بەرەی توركمانی لە كەركووك دایەوە، دوای ئەوەی سەرۆکی بەرەی تورکمانی گوتبووی پەكەكە تیرۆریستە، وەستا رەسووڵ گوتیشی لەگەڵ ھاتنی داعش، پەكەكە رۆڵێكی گرنگی ھەبووە لە پاراستنی ناوچەكانی دەوروبەری كەركووك و ئێستاش ھاوكارە لەگەڵیاندا.
ئه‌م قسانه‌ی به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كه‌ی یه‌كێتی پاش ئه‌وه هات ، كه ئه‌رشه‌د ساڵحی داوای له حكومه‌تی عێراق كردبوو، هاوشێوه‌ی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێرانی، گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" له خاكی عێراق ده‌ربكات و په‌كه‌كه‌ی به رفاندنی هاوڵاتیانی تور‌كان له پارێزگای كه‌ركوك تۆمه‌تبار كردبوو.