نادیه موراد له لایه‌ن ده‌زگای كلینتۆنه‌وه خه‌ڵاتكرا
خه‌ڵاته‌كه بۆ هاندانی مرۆڤه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆسپه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
ده‌زگای كلینتۆن (Clinton Foundation) نادیه موراد باڵیۆزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیازپاكی خه‌ڵاتكرد.
ده‌زگاكه له یادی ده‌یه‌مین ساڵی(خه‌ڵاتی ده‌زگای كلینتۆن بۆ هاوڵاتی) ئه‌و كچه كورده ئێزدییه‌ی له نێو كاندیده‌كاندا خه‌ڵاتكردووه و ئامانجی سه‌ره‌كی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه‌ش بۆ هاندانی مرۆڤه له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی كۆسپ و ئاسته‌نگه‌كان.
"كاوه حه‌سه‌ن" په‌یامنێری" كوردستان 24" ئاماده‌ی ئه‌و رێوڕه‌سمه بوو كه كاتژمێر 8:00 ی ئێواره‌ی رۆژی 19/9/2016 به كاتی نیویۆرك به‌ڕێوه‌چوو، له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند" هه‌ر یه‌كه له بیل كلینتۆن سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا و خاوه‌نی ده‌زگای كلینتۆن و خوان مانوێل سانتۆس سه‌رۆكی كۆڵۆمبیا و مادلین ئۆابرایت و چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی و ناوداری بواری هونه‌ری و كۆمپانیا به ناوبانگه‌كان ئاماده بوون. ئاماده‌ی ئه‌و خه‌ڵات به‌خشینه بوون.ئەم دەزگایە له بواره‌كانی ئاسایشی تەندروستی ، بەهێزكردنی ئابووری ، بەڕێوەبردنی گەشەپێدان و خزمەتی هاووڵاتی، ئاشتەوای لە نێو ئایینەکاندا،
له‌و بۆنه‌یه‌دا " نادیه موراد" ووتارێكی پێشكه‌ش كرد و هه‌ر یه‌كه له "بیل کلنتۆن" و "خوان سانتۆس" دوای ووتەکەی ئه‌و كچه كورده ئێزدییه زۆر بەگەرمی و ڕێزەوە سەرەخۆشیان لێیکرد بۆ له ده‌ستدانی کەس وکارەکەی و هەروەها کلینتۆن سوپاسی کرد کە قبوڵی کردوە ئاماده‌بێت و خەڵاتەکەی قبوڵ کردووە.
نادیە بە زمانی ئینگلیزیێکی دوای وەرگرتنی خەڵاتەکەی ووتی (ئەم خەڵاتە ئومێدم زیاد دەکات لە کۆڵنەدان لە پەیامەکەم تا ئەو "3200" کچە ئێزیدیەی تری دەست داعش‌یش وەک من دەرباز دەبن.

له‌كاتی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه‌شدا به ناوبراو، ئاماده‌بووان هه‌ستانه سه‌رپێ و رێزێكی زۆریان له‌و كچه كورده ئێزدییه نا و به جۆش و خرۆشه‌وه پێشوازییان لێ‌كرد.
هه‌روه‌ها له‌و كاته‌دا كه نادیه مورد بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه بانگهێشتكرا، به‌ڕێوه‌بری رێوره‌سمه‌كه وه‌ك ئافرەتێكی خۆڕاگر ناویبرد و گووتی ئێمە هەموومان سەربەرزین کە نادیە بڕیاری داوە کۆڵنەدات لە بانگەشەکە ی،سه‌ره‌ڕای لە دەستدانی ئەو هەموو کەسوکارەی و ئەو تاوانانەی دەرهەق بە خۆی كراوه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ "كوردستان 24" نادیه موراد گوتی" من به ناوی هه‌موو ئه‌وانه قسه‌مكرد كه ئاواره بوون و باسم له مه‌ترسیه‌كانی داعش كرد بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی و خۆشحاڵ و شه‌ره‌فمه‌ندم كه ده‌نگی ئه‌و خه‌ڵكانه‌بم كه دووچاری نه‌هامه‌تی بوون به تایبه‌تی ئه‌و ژن و كچانه‌ی تا ئێستا له ژێر ده‌ستی داعشدان.
ده‌زگای كلینتۆن له ساڵی 1997 وه دامه‌زراوه و لە ساڵی 2007 وە ئه‌م خه‌ڵاته پێشکەش بەو کەسانە دەکرێت کە چیڕۆکێکی سەرکەوتنیان هەبووە لە ڕووی خزمەتکردن بە مرۆڤایەتی.