يه‌كێتى ره‌تيكردووه‌ته‌وه سه‌رۆكى فراكسيۆنه‌كه‌ى له په‌رله‌مان بداته گۆڕان
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر پێیوایه كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی هۆكاری دواكه‌وتنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
لە بارەی رێكەوتنەكەی یەكێتی و گۆڕان بۆچوونی جیاجیا ھەیە، چونكە ھەندێك لە خاڵەكانی ناو رێككەوتنەكەی یەكێتی و گۆڕان تاوەكو ئێستا نەخراونەتە بواری جێبەجێكردنەوە، یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ش یه‌كگرتنه‌وه‌ی فراكسیۆنهكانیانه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و په‌رله‌مانی كوردستان.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر پێیوایه كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی هۆكاری دواكه‌وتنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ن و په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش ره‌تیده‌كاته‌وه ئەوە كێشەكە بێت و ئاشكرایدەكات، یەكێتی رازی نەبووە سەرۆكی فراكسیۆن لە پەرلەمانی كوردستان بدات بە بزووتنەوەی گۆڕان.