په‌رله‌مانتارێك: هه‌ندێك لایه‌ن خۆپیشاندانه‌كان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بەکارده‌هێنن
"هۆشداریش ده‌ده‌نه لایه‌نه سیاسییه‌كان"
K24 - هه‌ولێر:
ئەندامانی په‌رله‌مانی كوردستان پشتگیری خۆپێشاندانی مهدهنییانە ده‌كەن، به‌ڵام سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی پێیوایه هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی ده‌یانه‌وێت خۆپیشاندانه‌كان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی داهاتووی په‌رله‌مان بەکاربهێنن، یه‌كێتیش ره‌تیده‌كاته‌وه پشتگیری توندوتیژی بكات.
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان هۆشداری ده‌ده‌نه هێزه سیاسییه‌كان، كه ئیدی ده‌ست له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان هه‌ڵبگرن و كار بۆ به‌ده‌ستهینانی مافی هاوولاتیان بكه‌ن.
به‌شێك له په‌رله‌مانتاران دروستبوونی خۆپیشاندان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیی و پێشیانوایه ئه‌مه ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه بۆ خولی داهاتووی په‌رله‌مان.