مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی گردبوونەوەیان دەستپێكردەوە
K24 – سلێمانی
ئەمڕۆ جارێكی دیكە مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سلێمانی گردبوونەوەیان دەستپێكردەوە و دەڵێن تا داواكانیان جێبەجێ نەكرێت بەردەوام دەبن لە بایكۆت و خۆپێشاندان.
یەكێك لە مامۆستایانی بەشداربوو لە گربوونەوەكە بە كوردستان24 گوت: "داواكاری ئێمە لە حكوومەت ئەوەیە ئەگەر ناتوانن سیتمی پاشەكەوت لادەن دەتوانن پێداچوونەوەی پێدا بكەن، وابێت كە لەگەڵ باروگوزەرانی مامۆستایان بگونجێت، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا ھیچ كام لە بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەكان بە داواكانی ئێمە رازی نەبوونە و ئاوڕیان لێمان نەداوەتەوە، بۆیە ئێمەش بەردەوامین لە بایكۆت و داخستنی دەرگای قوتابخانەكان".