مزگه‌وته‌كان ده‌كرێن به حوسه‌ینییه
هه‌ست ناكه‌ن شاری ئه‌وانه

K24 – هه‌ولێر:
سوننه‌ی عێراق به ده‌ست داعش و میلیشیا شیعییه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنن و هه‌ر دوولایان بوونه‌ته هۆی چه‌وسانه‌وه و ده‌ربه‌ده‌ر كردنیان له ماڵ و حاڵی خۆیان و داعش ناوچه‌كانی داگیر كردوون و حه‌شدی شه‌عبیش به داعش تۆمه‌تباریان ده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه شێخ " سه‌ڵاح ئه‌لته‌ها" پێشنوێژی یه‌كێك له مزگه‌وته گه‌وره‌كانی شاری سامه‌ڕا له باكووری به‌غدا رایگه‌یاندووه" سامه‌ڕا به شاری من نه‌ماوه، میلیشیاكان كۆنترۆڵیان كردووه و دانیشتووانه سوونی مه‌زهه‌به‌كه‌یان ده‌ركردووه"له كاتێكدا پێشتر دانیشتووانی ئه‌و شاره پێشوازییان له سه‌ردانیكارانی شیعه كردووه كه بۆ سه‌ردانی هه‌ر دوو مه‌زارگه‌ی ئیمامی عه‌سكه‌ری ده‌هاتن و هوتێل و خواردنگه‌یان بۆ ده‌كرایه‌وه و ئاسانكارییان بۆ ده‌كردن، به‌ڵام ئێستا سامه‌ڕا بووه به دوو به‌شه‌وه، به‌شێكیان سوننه مه‌زهه‌به‌كانن كه ده‌ركراوون بۆ ده‌وروبه‌ری شاره‌كه و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌یان میلیشیا شیعییه‌كانن كه كۆنترۆڵی سه‌نته‌ری شاره‌كه‌یان كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و شێخ و سه‌رۆك هۆز و زانا سوونیانه‌ی له ده‌وروبه‌ری هه‌ر دوو مه‌زارگه‌كه بوون ده‌ركراوون و گه‌نجه سوننه مه‌زهه‌به‌كانیش كه ساڵانێك وه‌ك نه‌ریتێك له كاتی ژنهێنان و ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری ده‌چوونه به‌ر ده‌رگای مه‌زارگه‌كان،ئێستا كۆتایی به‌و نه‌ریته له مێژینه‌یه‌یان هێنراوه و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی شاری سامه‌ڕا له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه" ده‌یانه‌وێت كۆتایی به داگیركاری سه‌ربازی سه‌ر شاره‌كه بهێنن.
سوونه مه‌زهه‌به‌كان كه‌وتوونه‌ته نێوان به‌رداشی شه‌ڕێك ناوچه‌كانیانی كردووه به وێرانه و ئێستا زیاتر له دوو ملیۆن و نیو له دانیشتوانی سوننه مه‌زهه‌ب به‌هۆی شه‌ڕ و داگیركاری ناوچه‌كانیان له ناو وڵاته‌كه‌ی خۆیاندا ئاواره بوون و زۆرینه‌یان هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان،و زیاتر له ملیۆن و نیوێك ئاواره‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بوون، بۆیه له زۆر ناوچه و شاردا كاتێك به ئۆتۆمبێل ده‌گه‌ڕێیت وا ده‌زانیت له ناو شارێكی سه‌راپا مردوودا ده‌سوڕێیته‌وه.