هیچ ناوێك بۆ وه‌زیری دارایی نه‌دراوه‌ته په‌رله‌مان
ژماره‌یه‌كی زۆر ناو بۆ وه‌زیری به‌رگری هه‌یه

K24 – هه‌ولێر:
تا ئێستا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناوی هیچ كاندیدێكی بۆ جێگره‌وه‌ی هوشیار زێباری نه‌داوه‌ته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌تا پۆستی وه‌زیری دارایی پڕبكرێته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاندووه" سه‌رۆك وه‌زیران ژماره‌یه‌كی زۆر ناوی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق داوه به په‌رله‌مان، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ناوێكی بۆ پۆستی وه‌زیری دارایی نه‌خستووه‌ته ڕوو.
"هودا سه‌جاد" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" سه‌رۆك وه‌زیران ئاماده‌یه دۆسیه‌ی ناونانی وه‌زیره نوێیه‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه و پۆسته به‌تاڵه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان پڕبكاته‌وه،به‌ڵام تا ئێستا هیچ كاندیدێكی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری دارایی پێشكه‌ش نه‌كردووه،تا له‌گه‌ڵ كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌دا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان ئه‌وه‌شی گوتووه كه ژماره‌یه‌كی زۆر ناو بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری به‌رگری عێراق له به‌رده‌سته، به‌ڵام كاتێكی زۆری ده‌وێت تا ووردبینی له ناوه‌كانیاندا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بخرێنه به‌رده‌ستی په‌رله‌مان،چونكه ئه‌و فراكسیۆنانه‌ی كه ته‌نها ناوێك پێشكه‌شی عه‌بادی ده‌كه‌ن،ده‌یانه‌وێت دووچاری هه‌ڵوێستێكی ناله‌باری بكه‌ن، هه‌ر بۆیه بۆ هه‌ر پۆستێك داوای چه‌ند ناوێكی كردووه.