په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان هه‌ڕه‌شه ده‌كات
نابێت ته‌نها داوای شه‌فافیه‌ت له هه‌ولێر بكرێت و چاو له سلێمانی بنوقێنرێت

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان،هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی دۆسیه‌كانی داهات له پارێزگای سلێمانی ده‌كات و نوسیوویه‌تی" نابێت ته‌نها دوای شه‌فافییه‌ت له هه‌ولێر بكرێت و له ئاست سلێمانیدا چاو بنوقێنرێت.
عه‌لی حه‌مه ساڵح كه حزبه‌كه‌ی رێككه‌وتنێكی سیاسی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌یه،له نوسینێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه نابێت ململانێی سیاسی كارێك بكات كه راستییه‌كان په‌رده‌پۆش بكات و ته‌نها داوای شه‌فافییه‌ت له هه‌ولێر بكرێت و چاو له ئاست سلێمانی بنوقێندرێت.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی گۆڕان كه دوای رێككه‌وتنی حزبه‌كه‌ی و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه‌متر خۆی له قه‌ره‌ی ره‌خنه‌گرتن له ئیداره و سه‌رچاوه‌كانی داهات و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌پێوه‌كردنی داوه له ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانی،به‌ڵام له‌و نوسیینه‌یدا باسی ئه‌وه‌یكردووه كه ئه‌مڕۆ له‌باره‌ی پرسێكی تایبه‌ت به جۆره‌كانی داهات له‌و پارێزگایه‌دا كه چه‌ند جۆر هه‌یه و چی لێدێت و چۆن و كێ خه‌رجی ده‌كات روونكردنه‌وه ده‌دات.
قسه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان له كاتێكدایه كه چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌وه ئاماژه به‌وه‌كرابوو،داهاته‌كانی ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانی ناچێته خه‌زێنه‌ی گشتی و یه‌كێتی خۆی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كات.