رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی "رێكلام بۆ سه‌دام" شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن

"بڵاو كردنەوەی وێنە بە چەك و تاخم و تفەنگی جاشێتییەوە بۆتە دیاردەیەكی ئاسایی"

K24 - هه‌ولێر:

نزیكه‌ی 400 رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ كوردستان، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، هه‌ر چه‌نده‌ رێكلام و داكۆكییه‌ك، له‌ سه‌ددام و حوسێن و رژێمه‌كه‌ی، شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌و رێكخراوانه‌دا هاتووه‌: "ماوەیەكە لێرەو لەوێ هەندێك بەناو رۆشنبیر كە پەنجەیان بە ئاوی گەرمدا نەكردووە لەسەردەمی سەدام حوسێنی فاشیست و قوربانی دەست ئەو رژێمە نەبوون, داكۆكی لە سەدام و رژێمەكەی دەكەن, تەنانەت هەندێك پەیجی فەیسبوووك راشكاوانە ریكلام بۆ رژێمە فاشیستیەكەی سەدام دەكەن".

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: "بڵاو كردنەوەی وێنە بە چەك و تاخم و تفەنگی جاشێتییەوە بۆتە دیاردەیەكی ئاسایی و هەندێك جاریش شانازی پێوە دەكەن و لە لایەن هاووڵاتیانیشەوە لایك باران دەكرێن".

هەر ریكلام و داكۆكیەك لە سەدام حوسێن و رژێمەكەی شەرمەزار دەكەین

ماوەیەكە لێرەو لەوێ هەندێك بەناو رۆشنبیر كە پەنجەیان بە ئاوی گەرمدا نەكردووە لەسەردەمی سەدام حوسێنی فاشیست و قوربانی دەست ئەو رژێمە نەبوون, داكۆكی لە سەدام و رژێمەكەی دەكەن, تەنانەت هەندێك پەیجی فەیسبوووك راشكاوانە ریكلام بۆ رژێمە فاشیستیەكەی سەدام دەكەن, هاوكات بڵاو كردنەوەی وێنە بە چەك و تاخم و تفەنگی جاشێتییەوە بۆتە دیاردەیەكی ئاسایی و هەندێك جاریش شانازی پێوە دەكەن و لە لایەن هاووڵاتیانیشەوە لایك باران دەكرێن.

سەدام حوسێن و رژێمەكەی و ئه‌م جاشانەی ئەمرۆ شانازی بە بڵاو كردنەوەی وێنەكانیانەوە دەكەن, نزیك بە 25%ی هاووڵاتیانی كوردستانی كۆمەڵكوژی كردو سەرتاپای لادێكان و ژمارەیەكی زۆر شارو شارۆچكەی كوردستانیان روخاند و بە عەرەب كرد, ئێمە هەر داكۆكیەك لەم رژێمە شەرمەزار دەكەین بەهەر بیانویەكەوە بێت, رەخنە گرتن لە دەسەڵاتی ئێستای كوردستان مانای رەوا بوونی گەڕانەوە بۆ رژێمەكەی سەدام و ئاخ كێشان بۆ دەسەڵاتە نەگریسەكەی نایات.

سەدام حوسێن و رژێمەكەی و هاوكارانی تاوانبارن بە ئەنجامدانی تاوانی جینۆساید و تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی, بۆیە داكۆكیكردن لەو رژێمە تاوانە, لێرەوە داوا دەكەین بە یاسا ئینكار كردنی جینۆساید وەك تاوان سەیر بكرێت لە كوردستان.

رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید (Kurdistan without genocide)

تۆڕی هاوپەیمانی رێكخراوە كوردستانییەكان بۆ دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی -351 رێكخراو (Koncicc )

تۆڕی هاوپەیمانی رێكخراوە كوردستانییەكان بۆ قەدەغە كردنی چەكی ناوكی -101 رێكخراو (Ican-Kurdistan)