هێشتا سلێمانی بێ پارێزگاره‌

"سیاسیيەکان یاری بە پۆستی پارێزگار دەکەن"

K24 - سلێمانی:

لەدوای تێپەربوونی نزیکەی 2 مانگ بەسەر پرۆسەی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی, هێشتا سلێمانی بێ پاریزگارە.

سکرتێری ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت یاساو سیاسەت تێکەڵکراوە و یاساناسانیش دەڵێن سیاسیيەکان یاری بە پۆستی پارێزگار دەکەن.