شه‌ش خاڵ له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لۆزان
دوای مۆسكۆ، جنێڤ، واشنتۆن، له‌نده‌ن و پاریس، سووریا ئومێدی به لۆزانه

K24 - هه‌ولێر:
كه‌مێك به‌ر له ئێستا، كۆبوونه‌وه‌ی لۆزان بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی سووریا كۆتاییهات، كه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، رووسیا، سعوودیه، قه‌ته‌ر به‌شدارییان تێدا كردبوو، هاوكات لۆزان به دوای ئومێد داده‌نرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا به گوێره‌ی ئه‌و پێشبینییانه‌ی كه ستافان دیمستۆرا، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كه خستوونیه‌ته روو.
به گشتی هه‌موو هه‌وڵی وڵاتانی به‌شدار، له كۆبوونه‌وه‌ی لۆزان، بریتین له‌م شه‌ش خاڵه:
- راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستێكی سه‌رتاسه‌ری و ته‌واوی لایه‌نه‌كانی به‌شدار له ململانێكانی سووریا پێوه‌ی پابه‌ندبن.
- ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان و گه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی گه‌ڕۆك له سه‌رتاسه‌ری سووریا.
- هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی له‌نێوان هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و رووسیا، بۆ وه‌شاندنی گورز له رێكخراوی داعش و به‌ره‌ی فه‌تحولشام "به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو".
- دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی ئارام، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی ئاواره و په‌نابه‌رانی تێدا بگرێته‌وه، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
- دانانی كارنامه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌ش، له پێناو گه‌یشتن به رێگه‌چاره‌یه‌كی سیاسی و جه‌ختیش له یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا كراوه‌ته‌وه.
- رێگه‌گرتن له دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی تایه‌فی، یاخود ململانێی نه‌ژادی و تایه‌فه‌گه‌ری، له چوارچێوه‌ی رێگه‌چاره سیاسییه‌كه‌دا ده‌بێت.