مه‌حموود سه‌نگاوی: كوبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پینه‌و په‌ڕۆكردن بوو
"وه‌كو نه‌وشیروان مسته‌فا به خۆڕایی له یه‌كێتی ناچینهدهرهوه"

K24 - هه‌ولێر:
مه‌حموود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كه سه‌ر به باڵی "ناوه‌ندی بڕیار"ی ئه‌و حزبه‌یه، بۆ رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی، به پینه‌و په‌ڕۆ وه‌سفده‌كات.
مه‌حموود سه‌نگاوی، له لێدوانێكیدا بۆ رادیۆكه ده‌ڵێت: "هه‌زار پیاوی تێكۆشه‌ر و جوامێر له‌سه‌ر قسه‌ی من خۆیان به شههیدكردن داوه له پێناو ئه‌و حزبه و باجی ده‌ركردنی ئێمه له یه‌كێتی زۆر قورس ده‌بێت".
سه‌نگاوی ره‌خنه‌ی توند له مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی به‌شدارییان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كردووه، به‌ڵام وانییه و ته‌نها خۆی و كاك عومه‌ر فه‌تاح له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شداربوون".
دوێنێ شه‌ممه، 15ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، به ئاماده‌بوونی 33 ئه‌ندام، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا، كه له‌لایه‌ن باڵی "زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی" رێكخرابوو، به‌ڵام باڵی "ناوه‌ندی بڕیار"، به سه‌رپه‌رشتی جێگرانی سكرتێری گشتی، كه له 16 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پێكهاتووه، رهتییانكردهوه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه بكه‌ن و كۆبوونه‌وه‌كه‌شیان به ناشه‌رعی وه‌سفكرد و رایانگه‌یاند، پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبه.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، مه‌حموود سه‌نگاوی ده‌ڵێت: "ژماره‌یه‌ك له‌وانه‌ی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كردووه، ته‌نها ویستوویانه نیسابی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان پێ ته‌واو بكه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: "ژماره‌یه‌ك كه‌س به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان نه‌كردووه، كه درووستكه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانن".
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری درووستكردنی فشار له‌سه‌ر "ناوه‌ندی بڕیار" بۆ به‌جێهێشتنی یه‌كێتی، مه‌حموود سه‌نگاوی ده‌ڵێت: "ئێمه وه‌كو ناوه‌ندی بڕیار، وه‌كو نه‌وشیروان مسته‌فا نین به‌خۆڕایی له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ربچین به‌بێ ئه‌وه‌ی داوای هیچ بكه‌ین، هه‌قه ئه‌وان بزانن كه ئێمه خاوه‌نی یه‌كێتین" .
راشیگه‌یاند، ئه‌وان خه‌بات و قوربانیدانێكی زۆرییان له پێناو حزبه‌كه داوه و گوتی: "ده‌ركردنی ئێمه باجی زۆر قورسی ده‌بێت".