فراكسیۆنی پارتی: كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان پێویستی به بڕیاری لایه‌نه سیاسییه‌كان ھەیە
چەند فراكسیۆنێكی پەرلەمانی كوردستان لە سلێمانی كۆدەبنەوە
K24 - ھەولێر
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سكرتێری په‌رله‌مان له نووسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له سلێمانی له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌رۆك فراكسیۆنێك كۆده‌بنه‌وه، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانیش پێیوایە ئەم كۆبوونەوەیە ناتوانێ پەرلەمان كارا بكاتەوە، بەڵكۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان پێویستی بڕیاری لایەنە سیاسییەكان ھەیە.
شوان قه‌ڵادزه‌یی سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند: "ئامانجی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه باسكردنه له چۆنیه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان".
قه‌ڵادزه‌یی گوتیشی: "ده‌مانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان له‌م دۆخه چه‌قبه‌ستوویه رزگار بكه‌ین، ئه‌م كۆبونه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی باشه بۆ لێكتێگه‌یشتنی فراكسیۆنه‌كان".
به‌شێك له سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه به ئاڵۆزكردنی كێشه‌كان وه‌سفده‌كه‌ن، ئایدن مه‌عروف سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی ره‌تیكرده‌وه به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه بكات و گوتی: "كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كێشه‌كان دوو هێنده گه‌وره‌تر ده‌كات". پێشیانوایه مه‌ركه‌زی په‌رله‌مان هه‌ولێره، ده‌بوایه ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه له هه‌ولێر سازكرابایە.
فراكسیۆنی پارتی كه خاوه‌نی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانه رایگه‌یاند ئه‌وان به‌شداری هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌م جۆره ناكه‌ن. ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌ردیش به كوردستان24 راگه‌یاند: "ئه‌م كۆبونه‌یه ناتوانێت په‌رله‌مان كارا بكاته‌وه، كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان پێویستی به بڕیاری لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه".