سەربازانی ئەمریکی لە نزیك مووسڵ ده‌رده‌كه‌ون
پێشتر فه‌رمانده‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا ژماره‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق ئاشكرا كردبوو

K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەتید پرێس، گرتە ڤیدیۆیەکی سەربازانی ئەمریکی لە نزیك بەرەکانی جەنگ بڵاوکردەوە، کە شانبەشانی ھێزە عێراقییەکان ئامادەکاری دەکەن و ھاوکاری ئەو ھێزانە دەکەن.
بە گوێرەی زانیارییەکانی جێف دەیڤز، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند نزیکەی 100 سەربازی ئەمریکی شان بە شانی ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقن، بەڵام زۆر دوورن لە بەرەکانی جەنگ.
ھەروەھا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند ئەو سەربازانە بە ھیچ شێوەیەک بەشداری ئۆپەراسیۆنی مووسڵ ناکەن و تەنیا رۆڵی راوێژکاری دەگێڕن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌و وڵاته له عێراق، ته‌نها 6 هه‌زاره.