پێشمەرگە ھێرشێكی داعشی لە كەركووك تێكشكاند

K24 – كەركووك

ھونەر ئەحمەد پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "چەكدارانی داعش ھێرشیان كردەسەر سەنگەرەكانی ھێزی پێشمەرگە لە گوندی مەلا عەبدوڵڵا لە سنووری كەركووك، بەڵام پێشمەرگە لێیان ھاتنە دەست و ھێرشەكەی داعشیان تێكشكاند".

راشیگەیاند: "ھێزی پێشمەرگە زیانی زۆری بە چەكدارانی داعش گەیاندووە و 8 چەكداری داعش كوژراون".

بەگوتەی فەرماندە سەربازییەكان كاتژمێر 6 بەیانی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش ھێرشێكی بەرفراوانیان كردوەتە سەر پێشمەرگە لە گوندی مەلا عەبدوڵڵا ، پێشمەرگە بە توندی وەڵامیان دانەوە و شكستیان بەو ھێرشەی داعش ھێنا و چەكدارانی داعشیان ناچاركردووە كە چەندین تانك و زرێپۆش جێبڵن.

پێشمەرگەكان بە ورەی بەرزەوە باس لە سەركەتنەكان دەكەن و  خەڵكی كەركووك و ھەموو كوردستان دڵنیا دەكەنەوە كە رێگەنادەن داعش بێتە ناوخاكی كوردستان و ئەوان ئامادەن بە خوێن پارێزگاری كە كەركووك بكەن.

ئەمە لە كاتێكدایە دوو رۆژ لەمەوبەر چەند چەكدارێكی داعش پەلاماری شاری كەركووكیاندا، دوای چەند كاتژمێرێك شەڕ ھێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگە و خەڵكی كەركووك توانیان شكست بەو پیلانەی داعش بێنن و چەندین چەكداری داعش كوژران.