نه‌وشیروان مسته‌فا له باره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم په‌یامێك بۆ سه‌ركرده‌كانی گۆڕان ده‌نێرێت
داوا ده‌كات ئاماده‌كاریی بۆ كشانه‌وه له حكومه‌ت بكه‌ن
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
نه‌وشیروان مسته‌فا ریكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌ی ئاگاداركردووه‌ته‌وه بۆ كشانه‌وه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئیداره‌ی خۆجێیی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ئاماده‌كاری بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕی "شارپرێس" كه به نزیك له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناو ده‌برێت، له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆرانه‌وه گواستوویه‌تییه‌وه و سه‌رچاوه‌كه‌ش ئاماژه‌ی به نامه‌یه‌كی نه‌وشیروان مسته‌فا كردووه كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا بۆ سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی ناردووه و داوای لێكردوون، بۆ كشانه‌وه له له حكومه‌تی هه‌رێم و ئیداره‌ی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ئاماده‌كاریی بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" له نامه‌كه‌دا داوا له سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات، له كۆبوونه‌وه ناوخۆییه‌كانیاندا له باره‌ی ئه‌و پرسه كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ بكه‌ن و رێوشوێنی پیویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بگرنه‌به‌ر.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه "نه‌وشیروان مسته‌فا" به رێگای ته‌له‌فۆن سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه و بڕیاره له سه‌ر ئه‌و په‌یامه‌ی رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ركرده‌كانیان ده‌ست به ئاماده‌كاری بۆ كشانه‌وه له حكومه‌ت بكه‌ن.
ئه‌م په‌یامه‌ی ناوبراو له كاتێكدایه له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلووله‌وه هه‌رێمی كوردستانی به‌جێهێشتووه و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی له به‌ریتانیایه.