یه‌كێتی ئه‌وروپا خه‌ڵاتی بیری ئازادی به‌خشییه نادیه موراد و له‌میا به‌شار
ئه‌و دوو كچه توانیوویان تاوانه‌كانی داعش بگه‌یه‌ننه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێتی ئه‌وروپا دوو كچه ئێزدی رزگار بووی ده‌ستی داعش خه‌ڵات ده‌كات و خه‌ڵاتی ساڵی 2016 كه به خه‌ڵاتی"ساخارۆڤ" بۆ بیری ئازاد ناسراوه به‌خشییه ئه‌و دوو كچه ئێزدییه.
هه‌ر یه‌كه له "نادیه موراد" و "له‌میا به‌شار" له لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌وروپاوه له ستراسبۆرگ خه‌ڵاتكران و سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌وروپا "مارتن شۆڵز" له كاتی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه‌دا گووتی" ئێزدییه‌كان دووچاری جینۆساید هاتوون و نه‌هامه‌تییه‌كی زۆریان چه‌شتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌و دوو كچه ئێزدییه توانیوویانه تاوانه‌كانی داعش بگه‌یه‌ننه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی.
دیاریكردنی ئه‌و دوو كچه ئێزدییه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته به هۆی ئه‌و هه‌وڵانه‌وه‌یه كه ئه‌و دوو كچه پاش رزگاربوونیان له ده‌ست چه‌كدارانی داعش له پێناو گه‌یاندنی نه‌هامه‌تییه‌كانی ئێزدییه‌كان و زۆڵم و چه‌وساندنه‌وه‌یان له لایه‌ن داعشه‌وه خستیانه گه‌ڕ.
به‌هۆی ئه‌و هه‌وڵانه‌وه "نادیه موراد" چه‌ندین خه‌ڵاتی دیكه‌ی پێبه‌خشرا و له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشه‌وه كراوه‌ته باڵیۆزی نیازپاكی و بۆ خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 2016 پاڵێوراو بوو.
له‌میا به‌شار به هه‌مان شێوه‌ی نادیه موراد رزگار بوویه‌كی دیكه‌ی ده‌ست داعشه و دوای چه‌ند جارێك هه‌وڵدان سه‌ره‌نجام له گه‌ڵ دوو كچی دیكه‌دا خۆیان له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگار كرد،به‌ڵام له رێگه‌ی ده‌ربازبوونیان بۆمبێكیان پێدا ته‌قییه‌وه و سه‌ره‌نجام زێنێكی زۆر به‌ر لامیا كه‌وت و هه‌ر دوو كچه هاوڕێكه‌شی گیانیان له ده‌ستدا.
ساڵانه ئه‌و خه‌ڵاته ده‌درێته چه‌ند كه‌سێك و له لایه‌ن لیژنه‌ی كاروباری په‌ره‌پێدان و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپاوه ناوه‌كان بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه ده‌نێردرێت بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.خه‌ڵاته‌كه به‌هایه‌كی مادیشی هه‌یه كه بڕه‌كه‌ی "50" هه‌زار ئیرۆیه و به ناوی زانای ئه‌تۆمی"ئه‌ندێری ساخارۆڤ" كراوه كه هه‌موو ژیانی بۆ داكۆكیكردن له مافه‌كانی مرۆڤ ته‌رخانكردبوو له ناو یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوودا.
خه‌ڵاته‌كه به هاوبه‌شی دراوه‌ته "4" كه‌س كه به‌لای لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه به شایسته ناوبراون و دوو له‌و كه‌سانه‌ش ئه‌و كچه ئێزدیانه بوون و هه‌روه‌ها رۆژنامه‌وانێكی تورك و رۆژنامه‌وانێكی ناوچه‌ی كریم له ئۆكرانیا پێكه‌وه خه‌ڵاته‌كه‌یان بردووه‌ته‌وه.