سعودییه ئاگربه‌ستێكی 48 كاتژمێری راده‌گه‌یه‌نێت

K24 – هه‌ولێر
هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تی سعودییه ئاگربه‌ستێكی 48 كاتژمێری له یه‌مه‌ن راده‌گه‌یه‌نێت كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ئاگربه‌ست له‌سه‌ر داوای عه‌بد ره‌به مه‌نسور هادی سه‌رۆكی یه‌مه‌ن بووه و ئه‌گه‌ر حووسییه‌كان پابه‌ندی ئاگربه‌ست بن، ئه‌وا درێژ ده‌كرێته‌وه.
شه‌ڕی یه‌مه‌ن له ئاداری 2015 ده‌ستیپێكرد، پاش ئه‌وه‌ی حووسییه‌كانی هاوپه‌یمانی ئێران به یارمه‌تی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن ده‌ستیان به‌سه‌ر پایته‌خت و نزیكه‌ی ته‌واوی شاره‌كانی یه‌مه‌ن گرت و حكوومه‌تی مه‌نسور هادی هاوپه‌یمانی سعودییه‌یان روخاند.
به‌پێی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زیاتر له 10 هه‌زار كه‌س له شه‌ر و پێكدادانه‌كانی یه‌مه‌ن كوژراون و به‌هۆی برسێتی و نه‌خۆشی و شه‌ڕ و نه‌بوونی پێداویستییه‌كانی ژیان كارساتێكی مرۆیی له‌م وڵاته رووده‌دات و له كۆی 21 ملیۆن دانیشتوانی یه‌مه‌ن، 80% پێویستیان به یارمه‌تی مرۆیی هه‌یه.
له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، ئه‌وه سێیه‌م ئاگربه‌سته له یه‌مه‌ن راده‌گه‌یه‌نرێت و هه‌موو لایه‌نێكی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی چاوڕێ ده‌كه‌ن حووسییه‌كان رێگه به گه‌یشتنی یارمه‌تی مرۆیی بده‌ن، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر ئابڵۆقه‌ی هێزه‌كانیان دان.