چیرۆكی هه‌ڵاتنی خێزانێك له مووسڵه‌وه
داعش ته‌قه له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه ئاڵای سپی هه‌ڵده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
چەكدارانی داعش لە نێو شاری موسڵ ھەر ھاووڵاتییەك و بنەماڵەیەك ببینن كە ئاڵای سپی وەك ھێمایەك بۆ ئاشتی و راكردن بۆ لای ھێزە ئەمنییەكان بەرزكردبێتەوە دەستڕێژی گوللـەی لێدەكەن و دەیكوژن.
كوردستان24 چیرۆكی ھەڵاتنی خێزانێكی دانیشتووی شاری موسڵ دەخاتە ڕوو كە ماوەی دوو ساڵە لە ژێر دەستی داعش ژیانیان بەسەر بردووە و زیاتر لە كاتژمێرێكیش خۆیان لە رێگەی مەرگ و ژیانداوە و تەنیا بۆ پەیداكردنی ژەمە خواردنێك و گەیشتن بە ناوچەیەكی ئارام.