فوئاد حسێن: بوونی په‌كه‌كه له رووی سه‌ربازی وكارگێڕییه‌وه له هه‌رێم كێشه‌یه‌كه پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت
ناكرێت هێزێك بۆ شه‌ڕی داعش هاوكاریت بكات و دواتر له سه‌ر زه‌وی په‌لوپۆ بهاوێژێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند" په‌لهاویشتن و كۆبوونه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان"په‌كه‌كه" له رووی سه‌ربازی وكارگێڕییه‌وه له هه‌رێمی كوردستان كێشه‌یه‌كه پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت و ئێمه پێویستمان به هیچ هێزێك نییه بۆ شه‌ڕی داعش دواتر له سه‌ر زه‌وی په‌لوپۆ دابكوتن.
دكتۆر"فوئاد حسێن" سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان" له میانی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ یه‌كێك له ته‌له‌فزیۆنه عێراقییه‌كاندا گوتوویه‌تی" بابه‌تی بوونی گه‌ریلاكانی "په‌كه‌كه" له ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو،له‌و كاتانه‌وه تا ئێستا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا هه‌ن،به تایبه‌تی چیای قه‌ندیل،تا گه‌یشتووه‌ته ئاستی په‌لهاویشتن بۆ هه‌ندێك شوێنی دیكه و دروستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی و بیرۆكه‌ی كارگێڕی تایبه‌ت به خۆیان،ئه‌م بابه‌ته‌ش جێگه‌ی قبوڵكردن نییه.
فوئاد حسێن سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و گووتی" كێشه‌كه په‌یوه‌ست نییه به هاوكاری هێزه چه‌كداره‌كانی دیكه له شه‌ڕی داعش ،چونكه كاتێك ده‌رگامان له رووی خۆبه‌خشه‌كان كرده‌وه بۆ شه‌ڕی داعش،خه‌ڵێكی زۆر له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستانه‌وه هاتنه ریزه‌كانمانه‌وه بۆ شه‌ڕی داعش،جگه له‌وه خه‌ڵكانی بیانیش به ریزه‌كانمانه‌وه په‌یوه‌ست بوون،به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و هاوكارییانه بگۆڕێت بۆ هێزێكی سه‌ربازی و پاشان هێزێكی كارگێڕی و خستنه‌رووی فیكر و بیرۆكه‌ی پارتێكی دیاریكراو،ئه‌مه جێگای قبوڵ نییه و له‌گه‌ڵ واقیعی هه‌رێمی كوردستان یه‌كناگرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا له باره‌ی بوونی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان"په‌كه‌كه" له ناوچه‌كانی شنگال گفتوگۆ كراوه،كێشه‌كه ئه‌وه‌نییه به‌شداری شه‌ڕی دژ به داعشیان كردووه،كێشه ئه‌وه‌یه باس له دروستكردنی ئیداره‌ی تایبه‌ت و دروستكردنی پارتێكی نوێ ده‌كه‌ن بۆ موسڵوناكرێت ئه‌م بابه‌ته به‌مشێوه‌یه ته‌شه‌نه بسێنێت و له‌گه‌ڵ به‌غداش لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو لادا دروست بووه.