پارتی گەڕێکی دیکەی دانووستاندن لەگەڵ لایەنەکان دهستپێدهكات
دانووستاندنەکان لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانییە

K24 – ههولێر:
بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن و دانووستاندن سەردانی حزب و لایەنه سیاسییهکانی باشووری کوردستان بکات.
سەرچاوەیەکی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان تایبەت بە کوردستان24ی راگەیاند، شاندە باڵاکەی پارتی لە چوارچێوەی دەستپێشخەری و پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعوود بارزانی و بەمەبەستی چارەکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان گەڕێکی دیکەی دانووستاندن و گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم لایەنەکانی باشووری کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
لهو بارهیهوه خەلیل ئیبراهیم کارگێری ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان تایبەت بە کوردستان24ی رایگەیاند بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو شاندەکەی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی لایەنەکان دهستپێبكات.