له سيده‌كان به‌هۆى مينهوه ئه‌فسه‌رێكى پێشمه‌رگه شه‌هيد بوو
كه‌سێكی دیكه‌ش برینداره

K24 – هه‌ولێر:
له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان"مین" به دوو هاوڵاتی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا ده‌ته‌قێته‌وه و له ئه‌نجامدا یه‌كێكیان گیان له ده‌ست ده‌دات و ئه‌وی دیكه‌شیان به سه‌ختی بریندار ده‌بێت.
"ته‌یفوور محه‌مه‌د" په‌یامنێری كوردستان24 له سۆران رایگه‌یاند: كاتژمێر 3:00 پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌و كاته‌ی دوو هاوڵاتی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆ دار بڕین چوونه‌ته قه‌دپاڵه‌كانی ناوچه‌كه، به‌ڵام مینێك پێیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه و ده‌ستبه‌جی یه‌كێك له‌و هاوڵاتیانه گیانی له ده‌ستداوه و ئه‌وی دیكه‌شیان به سه‌ختی برینداربووه.
هه‌روه‌ها زانیاری زیاتری له باره‌ی ئه‌و دوو كه‌سه راگه‌یاند و گووتی" ئه‌و هاوڵاتییه‌ی كه گیانی له ده‌ستداوه ناوی"سواره یه‌حیا ئیبراهیم" و ته‌مه‌نی "40" ساڵه و ئه‌فسه‌ر بووه له ريزى هێزى پێشمه‌رگه، برینداره‌كه‌ش گه‌نجێكه به ناوی"سدقی سدیق محه‌مه‌د" ته‌مه‌نی"17" ساڵه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه و له ژێر چاودێری پزیشكیدایه
ماوه‌یه‌كه به‌هۆی كه‌می سووته‌مه‌نی و دابه‌شنه‌كردنی نه‌وت، به تایبه‌تی له ناوچه كوێستانه‌كان خه‌ڵكێكی زۆر روویانكردووه‌ته داربڕین و به‌مه‌به‌ستی خۆگه‌رمكردنه‌وه به‌كاریده‌هێنن.
