كوتله‌ى يه‌كێتى له‌گه‌ڵ مالكى كۆده‌بنه‌وه
كوتله‌ى يه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌ردانى نورى مالكى سه‌رۆكى ئيئتيلافى ده‌وڵه‌تى ياساى كرد.
K24 – هه‌ولێر:
كوتله‌ى يه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌ردانى نورى مالكى سه‌رۆكى ئيئتيلافى ده‌وڵه‌تى ياساى كرد.
ئاڵا تاڵه‌بانى به سه‌رۆكايه‌تى كوتله‌ى يه‌كێتى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ لاى نورى مالكى سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى ياسا ئه‌نجامداوه. وه‌ك ئه‌وه‌ى له نووسينگهى راگه‌ياندنى نورى مالكييدا به راگه‌يه‌ندراوێك بڵاو كراوه‌ته‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا پرۆسه‌ى كاركردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ئه‌و پڕۆژه ياسايانهى ئاماده كراوون بۆ ده‌نگدان به تايبه‌تيش پڕۆژه ياساى بودجه‌ى 2017 و شايسته داراييه‌كانى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆيان له باره‌وه كراوه.
هه‌روه‌ها هاتووه: هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌سه‌ر پێويستى دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر و ئاسانكارى بۆ كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان كردووه‌ته‌وه. له ناويشياندا پێدانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان.
نورى مالكى سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى عێراق له سه‌رده‌مى كابينه‌ى دووهميدا و له سه‌ره‌تاى 2014دا بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانى بڕى.
پێشتر جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى له چاوپێكه‌وتنێكى رۆژنامه‌ى هاووڵاتييدا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردبوو، بڕينى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم له‌سه‌ر پێشنيازى عادل موراد سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى يه‌كێتى بڕدراوه.