كێشه‌ی وه‌زیره‌كه‌ی گۆڕان و پشكێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی گه‌یشته لیژنه‌ی ده‌ستپاكی
له سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكه به ته‌نها هه‌ر دووكیان میوانداری ده‌كرێن

K24 – هه‌ولێر:
لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: لیژنه‌كه‌یان میوانداری هه‌ر یه‌كه له "جاسم محه‌مه‌د" ناسراو به "ده‌رباز" وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پشكێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كه"عه‌باس ئه‌لئه‌سه‌دی" ده‌كات به‌هۆی ئه‌و مشتومڕه‌ی له ڤیدیۆیه‌كدا له نێوان هه‌ر دوولادا دروست بووه و پشكێنه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه وه‌زیر به گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی موڵك و ماڵی گشتی تۆمه‌تبار ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه "جومعه دیوان" بڕیارده‌ری لیژنه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: لیژنه‌ی نه‌زاهه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق"وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران و پشكێنه‌ری وه‌زاره‌ت به جیا و به ته‌نها میوانداری ده‌كات،هۆكاری بانگێشتهكهشیان بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كێشه و مشت‌ومڕ له نێوان ئه‌و دوو كه‌سه‌دا دروست بووه،پشكێنهرهكه وه‌زیر به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار ده‌كات و له به‌رامبه‌ریشدا وه‌زیر سوكایه‌تی به پشكێنهرهكه ده‌كات.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه عالییه نسه‌یف رایگه‌یاندووه" ده‌رباز محه‌مه‌د وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق به‌هۆی ئاشكرابوونی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ری،ئه‌و پشكێنهرهی له وه‌زاره‌ت ده‌ركردووه.
ئه‌م بانگێشت و مشت‌ومڕ پاش ئه‌وه دێت كه" وه‌زيرى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق ده‌رباز محه‌ممه‌د له لايه‌ن پشكێنه‌رى گشتى وهزارهتهكهيهوه عه‌باس سه‌عيد ئه‌سه‌دى رووبه‌ڕووى ره‌خنه و سوكايه‌تى ده‌كرێته‌وه.
وه‌ك له گرته ڤيديۆيیهكهدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌سه‌دى وه‌ك پشكێنه‌رى گشتى وه‌زاره‌ت ره‌خنه له ده‌رباز محه‌ممه‌د ده‌گرێت و به درووستكردنى به‌ڵگه‌نامه‌ى ساخته و به‌كارهێنانى ماڵى گشتيى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تايبه‌ت تۆمه‌تبارى ده‌كات.
ده‌رباز محه‌ممه‌د وه‌زيرى گۆڕان له كابينه‌ى حه‌يده‌ر عه‌بادى ده‌يه‌وێت ئه‌سه‌دى هێور بكاته‌وه به‌ڵام ئه‌سه‌دى به‌رپه‌رچى ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: ئه‌مه ماڵى گه‌له و بۆت نييه به‌كارى بهێنيت.
ده‌رباز محه‌ممه‌د ده‌يه‌وێت شوێنه‌كه به‌جێبهێڵێت و ده‌ڵێت بێده‌نگ به، ئه‌سه‌ديش ده‌ڵێت: تۆ بێده‌نگ به و جوێنى پێده‌دات.