ئه‌وروپییه‌كان بۆ سه‌ری ساڵ ترسیان لێنیشتووه
به‌هۆی ئه‌و داعشانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كانیان ئه‌گه‌ری هێرشی تیرۆریستی زیادیكردووه

K24 – هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی له دایكبوونی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی نوێ،ترس و دڵه‌ڕاوكێ له ناو ئه‌وروپییه‌كان زیادیكردووه و له ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستی چه‌كداران و لایه‌نگرانی داعش ده‌ترسن، به تایبه‌تی له‌و ئاهه‌نگانه‌دا خه‌ڵكێكی زۆر له شوێنه گشتییه‌كان و مه‌یدانه‌كان كۆده‌بنه‌وه و ئاهه‌نگ ده‌گێڕن،ئه‌گه‌ر بێت‌و كرده‌ی تیرۆریستی رووبدات، واتا ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك ده‌بنه قوربانی،هه‌ر بۆیه له‌و رووه‌وه هۆشداری ده‌درێت.
به گوته‌ی چه‌ند چاودێرێكی ره‌وشی ته‌ناهی له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا،ئه‌و ترسه وای له چه‌ند پایته‌ختێكی ئه‌وروپی كردووه له سه‌ر پلانی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی به‌رده‌وامبن،كاتێك بڕیاریاندا رێگه به یارییه ئاگرینه‌كان نه‌ده‌ن وه‌ك رێگرییه‌ك له ئه‌گه‌ری هه‌ر پیلانێكی تیرۆریستی.
قسه‌ی ئه‌و چاودێرانه‌ی بایه‌خ به لایه‌نی ئه‌وله‌هی ده‌ده‌ن له ئه‌وروپا، پاش ئه‌وه هاتووه كه دوو رۆژ پێشتر"ئاژانسی جێبه‌جێكردنی یاساكانی ئه‌وروپا"یورۆپول" راپۆرتێكی له‌و باره‌یه‌وه له لاهای هۆڵه‌ندییه‌وه بڵاوكردبووه‌وه و له ئه‌گه‌ری هێرش و په‌لاماره تیرۆریستییه‌كان له ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵدا هۆشداریدابوو،كه رێكخراوی داعش به‌هۆی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو پیلان بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی له ئه‌وروپا داده‌ڕێژێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی ناوه‌ندی "یۆرۆپول" شكسته‌كانی داعش له عێراق و سووریا و زیاد بوونی ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وروپا،ئاماژه‌كانی ئه‌و مهترسیهن كه ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه هێرش بكه‌نه سه‌ر وڵاتانی رۆژئاوای ئه‌وروپا.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی باسكردووه پێشبینی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان و ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌رده‌ستیان كه‌وتووه،نیشانی ده‌ده‌ن كه ده‌یان چه‌كداری داعش له‌وانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وروپا ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه ببنه‌وه سه‌رچاوه‌ی هێرش و هه‌ڕه‌شه.
هه‌روه‌ها له راپۆرتێكی پۆلیسی ئه‌وروپاشدا ده‌رباره‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌سه‌ر یه‌كێتییه‌كه كه له 28 ده‌وڵه‌ت پێكهاتووه به هه‌مان شێوه هۆشداری دراوه.
به‌پیی پێشبینییه‌كانی ناوه‌ندی"یورۆپول" بێت، جۆری ئه‌و هێرشانه‌ی كه ئه‌گه‌ری زۆره داعش له‌و كیشوه‌ره ئه‌نجامی بدات،هاوشێوه‌ی هه‌مان ئه‌و هێرشانه ده‌بێت كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ئه‌نجامی دابوون، وه‌ك ته‌قه‌كردن له قه‌ره‌باڵغی خه‌ڵك و ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كانی پاریس و برۆكسل و چه‌قۆلێدان و چه‌ند شێوازێكی دیكه كه توندڕه‌وه‌كان له سوریا ئه‌نجامیانداوه وه‌ك ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و رفاندنیش له‌وانه‌یه یه‌كیك له‌و شیواز و رێگایانه بێت كه داعش له كیشوه‌ری ئه‌وروپاش په‌نایان بۆ ببات،به‌ڵام تۆڕه‌كانی كاره‌با و وێستگه‌كانی وزه‌ی ناووكی له نێو ئه‌و ئامانجانه‌ی داعشدا نیین.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌ی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه هه‌موو یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌رده‌م ههڕهشهكهدان چونكه هه‌موو وڵاته‌كانی ناو یه‌كێتییه‌كه پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌كه‌ن كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.