حكومه‌تى هه‌رێم پڕۆژه ياساى بوجه ره‌تده‌كاته‌وه
له نامه‌يه‌كدا كه ئاراسته‌ى كوتله كوردييه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كراوه
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
له نامه‌يه‌كدا كه ئاراسته‌ى كوتله كوردييه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كراوه، حكومه‌تى هه‌رێم رايگه‌ياندووه، ئه‌گه‌ر داواكارييه‌كانى هه‌ولێر له پڕۆژه ياساى بودجه‌ى ئيتحادى جێيان نه‌كرێته‌وه، ئه‌وا؛ پابه‌ندى ياساى بودجه نابن.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له به‌غدا، ئاوات خهيروڵڵا، رايگه‌ياند، له نامه‌كه‌دا هاتووه: لەگەڵ پێزانینی زۆرمان بۆ هەوڵەکانی فراکسیۆنە کوردستانییەکان، ئەم دەقەی کە پێمان گەیشتووە و ئامادەکراوە بۆ دەنگدان رەچاوی پێشنیارەکانی پڕۆژەکەی هەرێمی کوردستانی تیادا نەکراوە، تەواوی داواکارییەکانی کوتلە کوردستانییەکانی تێدا جێگە نەکراوەتەوە، بۆیە حکومەتی هەرێم داواکارە کە چاوخشاندنەوە بکرێت بەم دەقانەدا و داواکارییەکانی هەرێم و کوتلە کوردستانییەکان جێگیر بکرێت.
هه‌روه‌ها هاتووه: بە پێچەوانەوە هەرێم ناچاری جێبەجێکردنی نابێت، بۆیە پێشنیازمان بۆ کوتلە کوردستانییەکان قبوڵنەکردنی ئەم دەقانەیە کە ئامادەکراوە بۆ دەنگدان، لە هەمانکاتدا داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکانتان دەکەین لەم بارەیەوە.
ئه‌مڕۆ پڕۆژه ياساى بودجه‌ى ئيتحادى خرايه كارنامه‌ى كارى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه و بڕياره ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه ياساكه بدرێت.
كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ ماوه‌ى نيو كاتژمێر دواخرا و له ئێستادا دانيشتنه‌كه ده‌ستيپێكردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و ميانه‌يه‌دا شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسيۆنه كوردييه‌كان له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا كه كه‌مێك به‌ر له ئێستا كوردستان 24 گواستييهوه، رايگه‌ياند، له پرۆژه ياساى بودجه‌دا فێڵ له كورد كراوه.