جبوورى ده‌نگدانى له‌سه‌ر بڕگه‌ى په‌يوه‌ست به بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانى دواخست
تا ئه‌و كاته‌ى رێككه‌وتنى سياسى له‌باره‌وه ده‌كرێت.

K24 – به‌غدا:
سه‌ليم جبوورى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌نگدانى له‌سه‌ر ئه‌و بڕگه‌يه‌ى په‌يوه‌سته به پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى 2017 دواخست تا ئه‌و كاته‌ى رێككه‌وتنى سياسى له‌باره‌وه ده‌كرێت.
كه‌مێك پێش ئێستا دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ په‌سندكردنى پڕۆژه ياساى بودجه‌ى 2017 ده‌ستيپێكرده‌وه و فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان بايكۆتى دانيشتنه‌كه‌ى كرد.
له يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌يدا به‌رامبه‌ر فشارى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان، سه‌ليم جبوورى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بڕياريدا ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و بڕگه‌يه‌ى په‌يوه‌سته به بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه دوابخات.
هاوكات فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان رايگه‌ياند، ئاماده نيين به‌شدارى له‌و دانيشتنه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بكه‌ن و داواشى له فراكسيۆنه كوردييه‌كانى ديكه كرد، هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و ئاماده نه‌بن ده‌نگ به‌و بڕگه‌يه بده‌ن.
به گوێره‌ى لێدوانى شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له فراكسيۆنى پارتى بۆ كوردستان 24، له مادده‌ى نۆيه‌مى پڕۆژه ياساكه‌دا فێڵ له كورد كراوه و تێيدا پشكى بودجه‌ى پێشمه‌رگه له‌سه‌ر هێزى وشكانى دانراوه، له كاتێكدا خودى ئه‌و هێزه هيچ بڕه بودجه‌يه‌كى تايبه‌تى بۆ ته‌رخان نه‌كراوه.