سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی گۆڕان و یه‌كێتی تاووتوێی سه‌ردانی شاندی پارتی ده‌كه‌ن بۆ سلێمانی
له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌دان

K24 - هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌ستیپێكرد و به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌و كۆبوونه‌وه‌دا، تاووتوێی سه‌ردانی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات بۆ ئه‌و شاره.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی، تاوتوێکردنی ھەوڵەکانی ئاساییکردنەوەی دۆخی ھەرێم و پەسەندکردنی بودجەی 2017ی عیراق، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا، تاووتوێ ده‌كرێن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ، هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان "باڵی زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی" و "باڵی ناوه‌ندی بڕیار" كه له 1ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵ راگه‌یه‌ندرا، له سلێمانی كۆبوونه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن، هه‌ردوو باڵه‌كه به‌یه‌كه‌وه پێشوازی له شاندی پارتی بكه‌ن و له‌گه‌ڵیان كۆببنه‌وه.
نەرمین عوسمان ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی كوردستان بە کوردستان24 گوت: "پێمان باشە ھەرچی زووترە کۆبوونەکان لە شاری سلێمانی دەست پێبکەن، تاوەکو ئەو قەیرانانەی بەرۆکی ھەرێمی کوردستانیان گرتووە قوڵترنەبنەوە".
مەسعوود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە رۆژی 20/11/2016، لە پەیامێکیدا داوای کرد لایەنە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی ھەرێمی کوردستان گفتوگۆ بکەن. داواشی کرد گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانکاری لە سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکوومەت و دیارکردنی کەسێک بۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بکەن.
