وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا: سبه‌ى ناوى كانديدانى دكتۆرا و ماسته‌ر راده‌گه‌يه‌نرێت
ناوه‌كان ته‌واو كراوون و وردبينى تێياندا ئه‌نجامدراوه

K24 – هه‌ولێر:
يوسف گۆران، وه‌زيرى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى رايگه‌ياند، سبه‌ى ناوى كانديدانى دكتۆرا و ماسته‌ر راده‌گه‌يه‌نرێت.
له ميانى به‌شداريكردنى له به‌رنامه‌ى باسى رۆژى كوردستان 24، دكتۆر يوسف گۆران گوتى: ناوه‌كان ته‌واو كراوون و وردبينى تێياندا ئه‌نجامدراوه و سبه‌ى به شێوه‌يه‌كى ره‌سمى راده‌گه‌يه‌نرێن.
پرۆسه‌ى تاقيكردنه‌وه‌ى خوێندنى باڵا بۆ ماسته‌ر و دكتۆرا له سه‌ره‌تاى مانگى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2016 ئه‌نجامدرا و بڕيار بوو، رۆژى 24ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2016، ئه‌نجامه‌كان رابگه‌يه‌نرێت، به‌ڵام به بێ هيچ روونكردنه‌وه‌يه‌ك راگه‌ياندنى ئه‌نجامه‌كان دواخرا.
به گوێره‌ى بڕياره‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا رۆژى 5ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016 دوايين زانيارى و ليستى تايبه‌ت به وه‌رگيراوان له خوێندنى ماسته‌ر و دكتۆرا بڵاوده‌كرايه‌وه، به‌ڵام به هۆى دواكه‌وتنى ئه‌نجامى تاقيكردنه‌وه هێشتا ناوه‌كان رانه‌گه‌يه‌ندراوون و بڕياره سبه‌ى به ره‌سمى بڵاو بكرێنه‌وه.