زانكۆی سلێمانی لیستی یه‌كه‌می ناوه بەراییەکانی خوێندنی پاڕاڵێڵ راگه‌یاند
داوا لە وەرگیراوان دەكات بە زووترین کات سەردانی سکوڵ و کۆلێج و بەشەکانیان بکەن بۆ تەواو کردنی پرۆسەی وەرگرتنیان

K24 - ھەولێر
زانكۆی سلێمانی لیستی یەکەمی ناوە بەراییەکانی خوێندکارانی بەکالریۆس بۆ خوێندنی پاڕاڵێڵ لە سکوڵ و کۆلێج و بەشەکانی راگه‌یاند.
زانكۆی سلێمانی لیستی وه‌رگیراوانی هه‌ر یه‌ك له سكوڵ و كۆلیجه‌كانی پزیشکی گشتی، پزیشکی ددان، پزیشکی دەرمانسازی، پزیشکی ڤێتەرنەری، کۆلێجی زانست، زانستە کشتوکاڵییەکان، سکوڵی پەروەردەی بنەڕەتی، پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتیەکان لە سیدسادق، کۆلێجی زمان، کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری، کۆلێجی یاسا‌و زانستە رامیارییەکان راگەیاند و داوا لەو كەسانە كرد ناویان لە لیستەكاندا ھاتووە بە زووترین کات سەردانی سکوڵ و کۆلێج و بەشەکانیان بکەن بۆ تەواو کردنی پرۆسەی وەرگرتنیان.
بۆ دۆزینەوەی ناوەكەت ئێرە كلیك بكە.
پاش قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا خوێندنی پاڕاڵێڵ له زانكۆكانی حكومی راگه‌یاند و به‌هۆیه‌وه قوتابی و خوێندكاران ده‌توانن به پێدانی بڕێكی دیاریكراوی پاره له زانكۆ حكومییه‌كان درێژه به خوێندن بده‌ن، وه‌ك ئه‌و خوێندنه‌ی كه له زانكۆ ئه‌هلییه‌كان هه‌یه.