ناوى وه‌رگیراوانی دكتۆرا و ماسته‌ر له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین راگه‌یه‌نرا

K24 – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوی پاڵێوراوانی دكتۆرا و ماسته‌ر له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین راگه‌یاند.
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ یاریده‌رده‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌ویه زانستی ناوى كانديدانى دكتۆرا و ماسته‌ر بۆ ته‌واوی كۆلیج و به‌شه‌كانی له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین راگه‌یاند.
له‌كۆی 1118 پاڵیوراو، 338 كه‌س له خوێندنی پاڕاڵێڵ و 446 كه‌سیش بۆ خوێندنی ئاسایی وه‌رگیراون.
يوسف گۆران وه‌زيرى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى رۆژی سێشه‌ممه له ميانه‌ی به‌شداريكردنى له به‌رنامه‌ى باسى رۆژى كوردستان24 رايگه‌ياند، سبه‌ى چوارشه‌ممه ناوى كانديدانى دكتۆرا و ماسته‌ر راده‌گه‌يه‌نرێت.
گوتیشی ناوه‌كان ته‌واو كراون و وردبينى تێياندا ئه‌نجامدراوه و رۆژی چوارشه‌ممه به ره‌سمى راده‌گه‌يه‌نرێن.
پرۆسه‌ى تاقيكردنه‌وه‌ى خوێندنى باڵا بۆ ماسته‌ر و دكتۆرا له سه‌ره‌تاى مانگى تشرينى دووه‌می 2016 ئه‌نجامدرا و پێشتر بڕيار بوو ئه‌نجامه‌كانی له رۆژى 24 هه‌مان مانگ رابگه‌يه‌نرێت، به‌ڵام به بێ هيچ روونكردنه‌وه‌يه‌ك دواخرا.
بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناوت له لیستی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا ، ئه‌وه‌ی خواره‌وه كلیك بكه بۆ ئه‌وه‌ی بزانی ده‌رچووی یان نا.
لیستی كاندیدانی خوێندنی ماسته‌ر له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بۆ ساڵی 2016 - 2017
لیستی كاندیدانی خوێندنی دكتۆرا له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بۆ ساڵی 2016 - 2017