شێخ جه‌عفه‌ر: پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه ناكشێنه‌وه كه رزگاری كردوون
"ناوچه رزگاركراوه‌كان خاكی كوردستانن"
K24 - هه‌ولێر:
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی حه‌فتای هێزی پێشمه‌رگه به كوردستان24ی گوت: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه ناكشێنه‌وه كه رزگاری كردوون و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌یش خاكی كوردستانن".
له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنه‌وه‌ی حه‌ویجه شێخ جه‌عفه‌ر ڕایگه‌یاند كاتژمێر سفر دیاری نه‌كراوه بۆ گرتنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌شی كه هێزه عێراقییه‌كان ده‌ستیانپێكردووه له باكووری شارۆچكه‌كه بۆ ڕزگاركردنی ژماره‌یه‌ك گونده, نه‌ك ته‌واوی شارۆچكه‌كه له ده‌ست داعش.