په‌رله‌مانتارێك: رێژه‌ی بێكاری لاوانی كورد جێگه‌ی نیگه‌رانییه
هیچ گۆڕانكارییه‌ك له بودجه‌ی ئه‌م پارێزگایه كوردییه نه‌كراوه

K24 – هه‌ولێر
پەرلەمانتاری ھەردوو شاری سەقز و بانە لە رۆژھەڵاتی كوردستان رایگەیاند حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران بەڵێنەكانی بەرامبەر ناوچە كوردییەكان جێبەجێ نەكردووە، كه به‌شێكی زۆری ده‌نگه‌كانی له خه‌ڵكی شاره كوردییه‌كان به‌ده‌ستهێناوه.
بە پێی ھەواڵێكی مێهر نیوزی ئێرانی، موحسین بیگله‌ری په‌رله‌مانتاری سه‌قز و بانه له میانه‌ی دیدارێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئێران وتی "به‌شێکی زۆری خه‌ڵکی کوردی ئێران ده‌نگیان به ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ئێستا دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به خه‌ڵک دراون هێشتا بەدی نه‌هاتوون".
باسیشی له‌وه كرد هه‌رچه‌نده خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگێکی زۆر و به‌هێزیان به سه‌رۆک کۆمار دا، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا وزیرێکی کورد، به‌ڵكو جێگری وه‌زیرێکیش کورد نییه و به جێگه‌ی داخ زانیوه.
بیگله‌ری له‌باره‌ی بودجه‌ی پارێزگای سنه ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی گرت هیچ گۆڕانكارییه‌ك له بودجه‌كه‌دا نه‌كراوه، بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به رێگه‌وبانه‌كانی كرد كه كێشه‌ی زۆریان هه‌یه.
رێژه‌ی بێكاری لاوانی كورد به جێگه‌ی نیگه‌رانی زانی و گوتی پێویسته كارگه‌ی پیشه‌سازی هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ كه‌رتی كشتوكاڵی ناوچه دروست بكرێت، كه له بواری كشتوكاڵ، ئاژه‌ڵداری و باخداری لێهاتوون.
پارێزگای سنه شه‌ش په‌رله‌مانتار له خولی ده‌یه‌می ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران هه‌یه و هه‌ر شه‌شیان ئه‌ندامی لیژنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مانن.