شێخ جه‌عفه‌ر: پێویسته یه‌كێتی و پارتی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوانیان نوێبكه‌نه‌وه
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی نه‌كات دووچاری شكستێكی مه‌زن ده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت پێویسته پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوانیان به رێككه‌وتنێكی به‌هێزتر نوێ بكه‌نه‌وه و له‌و رێگه‌یه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان كارابكه‌نه‌وه.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و به‌رپرسی یه‌كه‌ی 70 ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میانی به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 " قسه‌ی له باره‌ی دۆخی سیاسی و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه كرد كه زیاتر له ساڵێكه به‌هۆی ناكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان دووچاری كێشه بووه‌ته‌وه، له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند"بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان پێویسته پارتی و یه‌كێتی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوانیان به رێككه‌وتنێكی به‌هێزتر نوێبكه‌نه‌وه.
له‌باره‌ی به‌شداریكردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی و دانیشتن و گفتوگۆكاندا نه‌كات و هه‌ر له میدیاكانه‌وه بقیڕێنێت ئه‌وا دووچاری شكستێكی گه‌وره ده‌بێت".