په‌تی سێداره‌یان بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هه‌ڵواسی
په‌یكه‌ری نه‌تانیاهۆ له گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كی شاری ته‌لئه‌بیب لادرا

K24 – هه‌ولێر:
وێنه‌ی سه‌ر لافیته‌یه‌ك كه (بنیامین نه‌تانیاهۆ) سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له پشت په‌تی سێداره‌وه كراوه، له باره‌ی ئازادی راده‌ربڕینه‌وه پشكۆی ئاگری كێشه‌یه‌كی نوێی له نێوان حكومه‌ت و هونه‌رمه‌ندان گه‌شاندووه‌ته‌وه.
ئه‌و وێنه‌یه له دیواری قوتابخانه‌ی(بتزالیل) بۆ هونه‌ر له زانكۆی قودسی عبری هه‌ڵواسراوه، بووه‌ته هۆی هه‌ڵچوونی (میری ریگیف) وه‌زیری رۆشنبیری كه كه‌سێكی نزیكی سه‌رۆك وه‌زیرانه،هه‌ر بۆیه به هه‌ڵچوونه‌وه گوتی"ئازادی هونه‌ر مانای هاندان نییه بۆ توندوتیژی".

وێنه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له پشت په‌تی سێداره‌وه وه‌ستاوه ولافیتهكه له‌سه‌ر دیواری قوتابخانه‌ی هونه‌ری بتزالیل له زانكۆی عیبری قودس هه‌ڵواسرابوو
هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزیسیۆن(ئیسحاق هێرتسوگ) هاوڕای وه‌زیری رۆشنبیری بووه له‌و هه‌ڵوێسته‌یدا و ئه‌ویش گوتوویه‌تی" نابێت ئازادی راده‌ربڕین بۆ هاندان دژی سه‌ركرده سیاسییه‌كان بهكاربهبێنرێت".
پۆلیسیش بێده‌نگ نه‌بووه و رایانگه‌یاندووه" ده‌رباره‌ی ئه‌و لافیته‌یه دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه به تۆمه‌تی هاندان بۆ توندوتیژی كراوه‌ته‌وه".
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كێشه‌یه‌كی وا له‌و وڵاته دێته پێشه‌وه،هه‌فته‌ی پێشتریش پۆلیس په‌یكه‌رێكی ره‌نگ زێڕینی نه‌تانیاهۆی لادا كه ناوی "شا به‌یبی" لێنرابوو، درێژییه‌كه‌ی 4 مه‌تر بووه و له گۆڕه‌پانی(ئیسحاق رابین) له ته‌لئه‌بیب دانرابوو،ئه‌و پهیكهرهشیان به بیانووی سوكایه‌تی به سه‌رۆك وه‌زیران لاداوه.
(ئیتار زالیت)ی په‌یكه‌رتاش كه په‌یكه‌ره‌كه‌ی دانابوو ده‌ڵێت"له‌م كاره‌مدا ویستوومه گفتوگۆیه‌ك له باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵكی ئیسرائیل و سه‌رۆك وه‌زیراندا دروست بكه‌م، كه له منداڵییه‌وه به شا به‌یبی ناسراوه".
زالیت قسه‌ی بۆ میدیاكان كردووه و گوتوویه‌تی" دانانی په‌یكه‌ره‌كه له نزیك ئه‌نجومه‌نی شاره‌كه و یه‌كێك له گۆڕه‌پانه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ ئه‌وه بووه"سنووری ئازادی راده‌ربڕین تاقیبكه‌مه‌وه".
له‌و باره‌یه‌وه ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندان"حكومه‌ته‌كه‌ی نه‌تانیاهۆیان به نه‌یاری ئازادی راده‌ربڕین تۆمه‌تبار كردووه، به تایبه‌تی كه كار بۆ په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای بڕینی هاوكاری له دامه‌زراوه رۆشنبیرییه‌كان ده‌كات كه مه‌یلیان به‌لای سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه نییه".