په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا سیمینارێكی بۆ دوو كچه كوردی ئێزدی سازكرد
داواكراوه هاوكاری حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكرێت

K24 - ستراسبۆرگ – فه‌ره‌نسا:
ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، له ستراسبۆرگی رۆژهه‌ڵاتی فه‌ره‌نسا، لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری دۆسیه‌ی عێراق له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، سیمینارێكی بۆ هه‌ردوو كچه كوردی ئێزدی نادیا موراد، باڵیۆزی نیازپاكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و لامیا حاجی به‌شار رێكخست.
له سه‌ره‌تای سیمیناره‌كه‌دا، دیڤی كامبپێل بانێرمان، سه‌رۆكی لێژنه‌كه و كۆسۆ پێرمۆی، ئاماژه‌یان به ره‌وشی خراپی كوردانی ئێزدی و ئاواره‌كان كرد و ئاماژه‌یان به ره‌وشی خراپی ژنان و كچانی ئێزدی كرد، كه تا ئێستاش له ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی داعش ماونه‌ته‌وه.
دواتر سه‌رۆكی لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری دۆسیه‌ی عێراق و جێگره‌كه‌ی، ئاماژه‌یان به هه‌وڵه‌كانییان كرد بۆ گوشارخستنه سه‌ر ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری مرۆیی و لۆجیستی و دارایی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، به‌مه‌ستی یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان.
له سیمیناره‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له نادیا موراد و لامیا حاجی به‌شار، كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه خه‌ڵاتی ساخارۆڤییان پێ به‌خشرا، باسییان له نه‌هامه‌تییه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش كرد.
هه‌روه‌ها باسیان له شێوازی هه‌ڵسوكه‌وتی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه كرد كه چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كچان و ژنانی ئێزدی كردووه و ئاماژه‌یان به‌وه كرد، چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه، ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ئه‌وانی داوه.
ئه‌و دوو كچه كورده ئێزدییه، داوایان له په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد، هاوكاری ئه‌و كورده ئێزدییانه بكات، كه داواكاری مافی په‌نابه‌رێتیان پێشكه‌ش به وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه و كارئاسانییان بۆ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانییان به خێرایی رایی بكرێت.
له سیمیناره‌كه‌دا، دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا، خه‌یری بوزانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ئێزدییان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و ژماره‌یه‌ك كوردی ئێزدی دانیشتووی ئه‌وروپا و هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رانی بنكه‌ی لالش له ئه‌ڵمانیا، ئاماده‌ی سیمیناره‌كه بوون.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)